هەژاری بوو بە هۆکاری خۆکوشتنی هاووڵاتییەکی تەمەن ٦٠ ساڵ

16:25 - 14 بانەمەڕ 2717
ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی پێ لە تەمەنی کورد هەوڵی خۆکوژی دا و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژنسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی بانەمەڕ، هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی گوندی سەرهۆیەی سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە هەوڵی خۆکوژی دا.

شوناسی ئەو هاووڵاتییە ٦٠ ساڵە بە ناوی کەریم جەمشیدی ڕاگەیەندراوە.

کەریم جەمشیدی لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە لە نێو باخەکەی خۆیدا کۆتایی بە ژیانی هێناوە.

سەرچاوە خۆجێیەکان، هۆکاری خۆکوژی ئەو هاووڵاتییە کوردە بۆ دەستکورتی بنەماڵەی ناوبراو دەگەڕێننەوە.

بەپێی ئامارە نافەرمییەکان لە هەر ڕۆژێکدا بە شێوەی نێونجی، ١٣ حاڵەتی خۆکوژی لە ئێران ڕوو دەدات.

کارناسانی بواری دەروونی لەو باوەڕدان\"هەژاری، بێکاری کێشەی بنەماڵەیی\" چەند هۆکاری سەرەکی خۆکوژی لە ئێران و بە تایبەت کوردستانی ڕۆژهەڵاتن.