هەڕەشەی بڕینەوەی حوكمی زیندان لەشەش چالاكی مەزهەبیی كورد
16:02 - 21 گەلاوێژ 2714
ئاژانسی كوردپا: هاوكات لەگەڵ بانگهێشتی پێنج زیندانی عەقیدەتیی پەیڕەوی سوننە مەزهەب، بۆ دادگای \"ئینقلاب\"ی تاران، مامۆستایەكی ئایینی دیكەش دەستبەسەر كرا.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رۆژی رابردوو رێكەوتی ٢٠ی گەلاوێژ لقی ٢٨ی دادگای ئینقلابی تاران، پێنج زیندانی عەقیدەتی كوردی كە ماوەی زیاتر لە چوار ساڵە لەدەستبەسەری و چارەنووسیان نادیارە، بانگهێشت كردووە.
شوناسی ئەو كەسانە قاسم ئابستە، ئەنوەر خزری، خوسرەو بەشارەت فەڕ، كامران شێخە و فەرهاد سەلیمی راگەیەندراوە و ئەو پێنج كەس لەكۆتاییەكانی ساڵی ٨٨وە لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانی مەهاباد و سەقزەوە دەستبەسەر و بۆ زیندانی رەجایی شاری كەرەج راگوێزران.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بەئاژانسی هەواڵدەریی کوردپای راگەیاند، سێكەس لەو زیندانییانە دادگایی كراون و دوو كەسی دیكەشییان دادگاییەكەیان وەدوا خراوە.
دادوەر \"موقەیسە\" كە ئەو هاووڵاتیانەی دادگایی كردووە، هەڕەشەی برینەوەی حوكمی قورسی لێكردوون.
دوو كەسی دیكەش بەناوەكانی داود عەبدوڵڵاهی و ئەیوب كەریمی كە زیندانی و لەچالاكانی مەزهەبین، لەرۆژانی داهاتوودا دادگایی دەكرێن.
ئەو ٧ هاووڵاتییە كوردە مامۆستای ئایینی و چالاكی مەزهەبی بوون و تاوانی ئەو كەسانە \"چالاكی مەزهەبی نایاسایی و غەیری دەوڵەتی\" و \"هەوڵدان بەدژی تەناهیی نەتەوەیی\" راگەیەندراوە.
لەلایەكی دیكەوە رۆژی یەكشەممەی ئەم حەفتەیەش هێزە ئیتلاعاتییەكانی سەقز، مامۆستایەكی ئایینیان بەناوی \"دكتور عەبدولهادی ساڵحی\" دەستبەسەر كردووە.
ناوبراو خاوەنی بڕوانامەی \"دەوا و دەرمانە سروشتی و گیاییەكانە\" و پێشتریش كاری پزیشكی لێقەدەغە كرابوو.
هەتا کاتی بڵاو بوونەوەی بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە زانیارییەك لە هۆكاری دەستبەسەركردنی ئەو مامۆستا ئایینیە زانیارییەك لەبەر دەستدا نییە.
لەماوەی چەند مانگی رابردوودا فشار و هەڕەشە ئەمنیەتییەكان بۆ سەر چالاكانی مەزهەبیی كوردستان رووی لەزیاد بوون كردووە و بەپێی دوایین زانیارییەكانی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، شێوزای دەستبەسەركردنی ئەو چالاكانە هاوكات لەگەڵ دروست كردنی ترس و دڵەڕاوكێی و بێرێزی كردن بە دەستبەسەركراوەكان بووە.