هەوڵە ژینگەپارێزییەکان لە کوردستان درێژەیان هەیە

14:28 - 20 رەشەمه 2715
ئاژانسی کوردپا: لە درێژەی هەوڵە ژینگەپارێزییەکان لە شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات، ٨ هەزار نمام لە شاری سەقز و لە لایەن ژینگەدۆستانەوە چێندران.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە درێژەی هەوڵ و ماندووبوونی ژینگەدۆستان و ژینگەپارێزانی کورد کە هەموو ساڵێک لە بەرەبەری نەورۆز و ساڵی نوێدا ئەنجام دەدرێت، ٨ هەزار نمامی جۆراوجۆر لە پارک و شوێنەگشتییەکانی شاری سەقز لە لایەن خەڵک و ژینگەدۆستانەوە چێندرا.

\"29744.jpg\"
هەر لەم چوارچێوەیەدا ئەنجومەنی ژینگەپارێزانی سەقز، لە بانگەوازێکدا ڕوو لە خەڵکی ئەم شارە داوای کردووە؛ ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢١ی ڕەشەمە بەشدار بن لە هەڵمەتی نمام چاندن.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، هەڵمەتی هاوچەشن لە شارەکانی سنە، نەغەدە، بانە، پیرانشار و مەریوان بە دەسپێشخەریی ئەنجومەنە خەڵکییەکان و بەشێوەی خۆڕسک بەڕێوەچوو.

ئەنجومەنەکانی ڕۆژیار، پاژین و کوردستانی سەوز، بەشێکن لەو لایەنانەی کە دەسپێشخەرییان بۆ ئەم چالاکییە کردووە.