هەوڵێر/ بەڕێوەچوونی سمینارێک سەبارەت بە ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی سەرکۆماریی ئێران
17:06 - 11 پووشپەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: ئەنجومەنی زید لە شاری هەولێر سەبارەت هاتنە ئارای چەندین خوێندنەوەی کوردیی جیاواز و نوێ لەمەڕ هەڵبژاردنەکانی سەرکۆماری لە ئێران، سمینارێک لە ژێر ناوی \"کورد و دوایین هەڵبژاردنی سەرکۆماری لە ئێراندا\" بەڕێوە دەبات.
مستەفا شێخە یەکێک لە بەڕێوەبەرانی ئەو سمینارە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە ئاژانسی کوردپای راگەیاند، بە سەرنجدان بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان و هەڵوێستی جیاجیای حیزبە کوردییەکان پاش هەڵبژاردن، ئێمە وەک ئەنجومەنی زێد بڕیارمان دا سمینارێک لەو پەیوەندییەدا بەڕیوە بەرین.
ناوبراو راشیگەیاند، لەو سمینارەدا هەموو کەس و لایەنە سیاسییەکان و تەنانەت چالاکانی نێوخۆی وڵاتیش سیاسی دەتوانن بەشداری لەو سمینارە دا بکەن و هاوکات بۆ بەڕیوەچوونی سمینارەکەش سەرکردایەتیی سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەشێوەی فەرمی بانگهێشت دەکرێن.
ئەو سمینارە رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٩ی پووشپەڕ لە شاری هەولێر بەریوە دەچێت و خوازیارانی بەشداری لەو سمینارەدا دەتوانن هەتا رێکەوتی ٢٤ی پووشپەڕ بابەتەکانیان بەم تەوەرانەی خوارەوە بە ئادرەس ئیمەیلی \"[email protected]\" رەوانەی بەڕێوەبەرایەتیی ئەنجومەنی زێد بکەن.
١-زەرفیەتی هەڵبژاردن لە سیستمی کۆماری ئیسلامی دا
٢- هەڵسووکەتی خەڵک و لایەنە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە هەڵبژاردنی سەرکۆماریدا.
٣- گوتاری کوردی لەهەمبەر گوتاری ناوەند سەبارەت بە هەڵبژاردنی سەرکۆماری.
٤- چەمکی رێفرم لە کۆماری ئیسلامی و دەرفەت و قەیرانەکانی بۆ کورد.
٥- کاریگەریی بایکوتی حیزبەکان لەسەر بەشداری جەماوەر لە هەڵبژاردنەکانی ئێراندا.
٦- رادەی رابوونی دەستکەوتی کەمینە لە هەڵبژاردنەکانی سەرکۆماری بۆ کورد.
٧- جیاوازیی چاوەروانییەکانی کورد لەنیوان هەڵبژاردنەکانی خاتەمی و رۆحانیدا.