هەوڵی چالاکانی مەدەنیی شاری سەقز بۆ لێخۆشبوون لە زیندانییەکی مەحکووم به ئێعدام

22:01 - 26 بانەمەڕ 2718
ئاژانسی کوردپا:چالاکانی مەدەنی لەگەڵ هاووڵاتییانی شاری سەقز بۆ ڕزگاکردنی هاووڵاتییەکی زیندانی کە بە تۆمەتی \"قەتڵ\" بە ئێعدام مەحکووم کراووه، داوایان لە بنەماڵەکەی کوژراوەکە کرد که لە بکوژەکە خۆش بن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ی بانەمەڕ، چالاکانی مەدەنیی و هاووڵاتییانی شاری سەقز بۆ ڕزگارکردنی زیندانییەکی مەحکووم بە ئێعدام بە ناوی \"شۆڕش ستار زادە\" لەبەر دەرگای مزگەوتی \"مەلا ئیبراهیم\" هەڵکەوتوو لە پشت بازاڕی ئەو شارە کۆبوونەوە و داوایان لە بنەماڵەکەی کوژراوەکە کرد که لە بکوژەکە خۆش بن.

بە وتەی بنەماڵەی ئەو زیندانییەی که بە ئێعدام مەحکووم کراوە، شۆڕش ستار زادە ١٠ ساڵ پێش بە هۆی شەڕ لەگەڵ بنەماڵەی مێردی خوشکەکەی \"خەسووی خوشکەکەی\" دەکوژێت و لەو کاتەوە هەتا ئێستا لە زیندانی ناوەندیی شار سەقز دایە.

بنەماڵەی ستار زادە، ڕێزیان لە هەوڵی چالاکانی مەدەنیی و هاووڵاتییانی شاری سەقز بۆ ڕزگار کردنی کوڕەکەیان لە پەتی سێدارە گرتووە و هیواخوازبوون بنەماڵەی کوژراوەکە ڕەزامەندنی لە سەر ئێعدام نەکراونی کوڕەکەیان دەرببڕن.

قه‌ساس حوكمێكی ئایینیه‌ و بنه‌مای حكوومه‌تی هه‌یه‌. چالاكانی مافی مرۆڤ وه‌ها حوكمێک به‌پێی سیستمی دادوه‌ریی و داواكاریی له ‌ئێراندا، به‌\"بێ دادوه‌ری و جۆرێک تۆڵه‌ئه‌ستاندنه‌وه‌\" پێناسه ‌ده‌كه‌ن.