هەولێر/ لە سمینارێک‌دا بارودۆخی هەنووکەیی ژنانی رۆژهەڵات تاوتوێ کرا + وێــنە
03:50 - 6 بانەمەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٥ی بانەمەڕ له‌شاری هه‌ولێر سمینارێكی زانستی له‌ژێرناوی \" ئاورێك له‌مێژوو و تێرامانێک له‌بارودۆخی ئێستای ژنانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان\" به‌رێوه‌چوو.
ئه‌نجومه‌نی زێد له‌شاری هه‌ولێر له‌درێژه‌ی دژكردهوهكان له‌به‌رامبه‌ر سووكایه‌تیكردنی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری حکوومەتی ئیسلامی ئێران به‌ژنی كورد سمینارێكی زانستی له‌ژێر ناوی \"ئاورێك له‌مێژوو و تێرامانێك له‌بارودۆخی ئێستای ژنانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان\" له‌هه‌ولێر به‌رێوه‌برد.
ژیوار رەسووڵی ئەندامی ئەنجومونی زێد - لقی کۆمەڵایەتیی، لە لێدوانێکی تەلەفۆنیدا بە ئاژانسی کوردپای راگەیاند: له‌و سمیناره‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر لهماموستایانی زانكۆ و چالاكان و لایه‌نه سیاسییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان تێیدا به‌شدار بوون.
رەسووڵی لە لێدوانەکەدا بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند: لە بڕگە جیاوازەکانی ئەو سمینارەدا هه‌ر یه‌كه له له‌یلا قادری، دوكتور فره‌یدون ره‌حمانی، ژیلا كه‌ریمی و په‌روانه محه‌مه‌دپوور ره‌هه‌نده جیاوازییه‌كانی بارودۆخی ژنی كورد له‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیان خسته به‌رباس و هه‌روه‌ها رووه یاساییه‌كه‌ی حوكمه‌كه‌ی دادگای شاری مه‌ریوان به‌سه‌ر تۆمه‌تباره‌كه‌ش گه‌نگه‌شه كرا.
له سه‌ره‌تای سمیناره‌كه‌دا چالاكی سیاسیی له‌یلا قادری باسێكی له‌سه‌ر رۆڵ و پێگه‌ی ژنی كورد له‌كوردستان به‌گشتی و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌تایبه‌ت پێشكه‌شی ئاماده‌بووان كرد، كۆرگێر جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه ژنانی كوردستان به‌درێژای مێژوو له‌رووه سیاسیی و ئه‌ده‌بی و كارگێریدا ئاماده‌یی به‌رده‌وامیان هه‌بووه، و هه‌یه، قادری پێیشیوابوو كه ژنی كورد هه‌میشه په‌روه‌رده‌یه‌كی ئاراسته‌كه‌ری هه‌بووه، و له‌رێگه‌ی لایهلایهكانی بۆ منداڵان تاكی شۆرشگێری به‌رهه‌مهێناوه، ئه‌و چالاكه له‌درێژه‌ی سمیناره‌كه‌دا ئاماژه‌ی به راوبۆچوونی رۆژهه‌ڵاتناسه ئه‌ورووپی و ئه‌مریكییه‌كان كرد، كه باسیان له‌پێگه‌ی ژنی كوردیان كردووه.
له‌پانێلی یه‌كه‌می سمیناره‌كه‌دا پارێزه‌ر په‌روانه محه‌مه‌دپوور ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه حوكمه‌كه‌ی دادگای مه‌ریوان ته‌نانه‌ت به‌پێی یاساكانی ناوخۆی ئێرانیش نایاساییه، و راشیگەیاند: كه هێزە ئینتزامییەکان لەمەڕ بەڕوەبردنی حوكمی له‌به‌ركردنی جلی كوردی ژنان له‌به‌ر ئەو تاوانبارە بەرپرسیار نین‌و ناوبراو ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری به‌به‌رپرسی یه‌كه‌می ئه‌و حوكمه له‌مه‌ریوان زانی.
له‌پانێلی دووه‌می سمیناره‌كه‌دا ماموستای زانكۆ دوكتور فره‌یدوون ره‌حمانی به‌ئامار و داتاوه باسێكی له‌سه‌ر بارودۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێران به‌گشتی و كوردستان به‌تایبه‌ت پێشكەش كرد.
دوكتور فره‌یدوون به‌باسكردنی قۆناغه جیاجیاكانی ئێران وتی له‌هیچ قۆناغێكدا نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی ئێران به‌ڕاده‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد رێزی له‌ژنان نه‌گرتووه، ئه‌و پێیوایه كه هه‌ر له ئاریامێهرهوه به‌ربه‌ستێكی جیدی له‌به‌رده‌م ژنی كورد له‌ئێران هه‌بووه، و له‌سه‌رده‌می ره‌زاشادا سه‌پاندنی لابردنی حه‌جابی ئیجاری ئه‌نجامی پێچه‌وانه‌ی هه‌بووه، دوكتور فره‌یدون ره‌حمانی له‌درێژه‌ی بابه‌ته‌كه‌یدا وتی كه‌سیسته‌می پاشایه‌تی و ئیسلامی ئێران هیچیان نه‌یانتوانیوه سیسته‌مێكی دیموكراتی كۆمه‌ڵایه‌تی دابنێن.
ئه‌و ماموستایه‌ی زانكۆ، ره‌زا شا و محه‌مه‌د خاته‌می سه‌رۆک كۆماری ئیسلاحاتی ئێران هه‌ردووكیان نهتەنیا خزمه‌تیان به‌خه‌ڵک نه‌كردووه، به‌ڵكو بنچینه‌كانی دیكتاتۆریه‌تیان به‌هێزتر كردووه.
رەحمانی ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه چالاكانی مه‌ده‌نی و سیاسیی و یاساییه‌كانی ئێران هیچیان نه‌یانتوانیوه هێزێكی گوشاربن، و به‌شیرین عبادیشهوه هه‌موویان له‌گه‌ڵ كاره‌كانی خۆیان سادق نه‌بوونه، و له‌جێگه‌ی ره‌خنه‌ی جیدی له‌سیسته‌م موجامله‌ی سیسته‌مه داپلۆسێنهرهكه ده‌كه‌ن، هه‌ر بۆیه‌ش به‌رای ئه‌و ئه‌و ئاماره زۆره له‌له‌شفرۆشی و ته‌لاق و منداڵه بێ سهرپهرهستهكانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
له‌به‌شی دووه‌م له‌پانێلی دووه‌میشدا رۆژنامه‌نووس و چالاكی ژنان ژیلا كه‌ریمی باسێكی له رۆڵی ژنان له‌ئێستای كۆمه‌ڵگه‌ی كوردهواری كرد و وتی: \"بێده‌نگ نه‌بوونی ئافره‌تی كورد ئێستا گه‌یشتووه‌ته قۆناغێک كه دژی بڕیاره‌كانی كاربه‌ده‌ستان بوه‌ستێت و خۆپیشاندان ئه‌نجام بدات و ده‌نگی ناره‌زایی بگه‌یه‌نێته گوێی جیهانیان و به كه‌ڵک وه‌رگرتن له تۆڕه كۆمهلاَیهتییەکان چوارچێوه و سنوور ببه‌زێنێت و پیاوان هانبده‌ن هەتا هاوههنگاویان بن هەتا دهسهلاَتداران تێبگه‌یه‌نن كه ئیتر بێده‌نگی و كپ بوون وه‌ک به‌ها سه‌یر ناكرێت و ئه‌و كه‌سه سه‌ركه‌وتووه كه نه‌هێڵێت كه‌س مافی پێشێل بكات.
دوای ته‌واوبوونی پانێله‌كانی سمیناره‌كه گفتوگۆیه‌كی كراوه له‌نێوان ئاماده‌بووان و كۆرگێران به‌رێوه‌چوو و زۆربەی بەشداران را وسەرنج و تێبینییەکانی خۆیان باس کرد.