هەواڵی تەکمیلی لەسەر پژاندنی تێزاب لەشاری بۆکان+وتووێژ
20:37 - 24 پووشپەڕ 2715
ئاژانسی کوردپا: پاش ئەوەی شەوی رابردوو لەشاری بۆکان تێزاب بە چەند ژن و کچدا کرا، ئاژانسی کوردپا لەبەدواداچوونێکدا زانیاری لەسەر شوناس و رێژەی قوربانییەکان بەدەست هێناوە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، شەوی سێ شەممە لەسەر چوارشەممە کاتژمێر ١١ی شەو چوار هاووڵاتیی بوونە قوربانی پژاندنی تێزاب و بە توندی بریندار بوون.
لەو بارەیەوە هەواڵنیری کوردپا لەشاری بۆکان بەدواداچوونی بۆ ئەو رووداوە کردووە و بەم شێوەیە باسی لەرووداوی پژاندنی تێزابەکە کرد، \"چوار کچ و ژنی کورد کە سەرقاڵی پیاسە و قەدەم لێدان بوون لەسێ رێیانی سەنگینی شاری بۆکان لەلایەن سەرنشینانی پرایدێکەوە تێزابیان پێدا کراوە\".
سەرچاوەکە وتیشی: تێزابەکە بەر پشت و شانی سوێسنە کەوتووە و دەستبەجێ لەلایەن هاووڵاتیانەوە گەیندراوەتە ناوەندە تەندروستییەکان.
لەو رووداوەدا سێ کەسی دیکەش بوون بە قوربانی کە کەسێکیان ژنی شۆڕش فەیزی نژاد کوڕی هونەرمەند رەشید فەیزی نژادە و دوو کچەکەی دیکەش سەر بە بنەماڵەی مەعرووفی و کچی مەحموود مەعرووفین.
ئاژانسی کوردپا بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر پێوەندیی بە عەلی ئیسماعیل نژاد چالاکی سیاسی کورد و برای \"سوێسنە\"وە کرد، ئەو چالاکە سیاسییە وێڕای پشتراستکردنەوەی هەواڵی پژاندنی تێزاب بەسەر خوشکەکەی و باقی قوربانییەکان وتیشی: ناوەندە ئەمنیەتییەکان لە پشت ئەو رووداوەوەن.
عەلی ئیسماعیل نژاد ئاشکراشی کرد، \"بنەماڵەکەم پێشتریش لەلایەن دەست و پێوەندییەکانی ناوەندە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئیرانەوە خراونەتە ژێر فشارەوە\".
ئیسماعیل نژاد لەو باوەڕەدابوو کە ئەو شوێنەی رووداوەکە تێیدا رووی داوە زۆر قەرەباڵغ بووە و کەسانی ئاسایی توانای ئەوەیان نەبووە کە تێزاب بە خەڵکدا بکەن.
دەوترێت کە سەبارەت بەو رووداوە و بکەرانی، ئەمڕۆ سەرلەبەیانی کەسێک کە دراوسێی بنەماڵەی ئیسماعیل نژاد لەشاری بۆکان بووە دەستبەسەر کراوە، ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا خۆی لە پشتڕاستکردنەوەی ئەوە دەستگیر کردنە دەبوێری و لەئەگەری دەست خستنی زانیاریی وردتر، هەواڵی تەکمیلی لێ بڵاو دەکاتەوە.
هەواڵی پێوەندیدار:
لەبۆکان سێ ژن تێزابیان پێداکرا + شوناس
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، شەوی سێ شەممە لەسەر چوارشەممە کاتژمێر ١١ی شەو چوار هاووڵاتیی بوونە قوربانی پژاندنی تێزاب و بە توندی بریندار بوون.
لەو بارەیەوە هەواڵنیری کوردپا لەشاری بۆکان بەدواداچوونی بۆ ئەو رووداوە کردووە و بەم شێوەیە باسی لەرووداوی پژاندنی تێزابەکە کرد، \"چوار کچ و ژنی کورد کە سەرقاڵی پیاسە و قەدەم لێدان بوون لەسێ رێیانی سەنگینی شاری بۆکان لەلایەن سەرنشینانی پرایدێکەوە تێزابیان پێدا کراوە\".
سوێسنە بەڕێوەبەریی کتێبخانەی \" مانگ\" و چالاکی فەرهەنگی
هەواڵنیری کوردپا باسی لەوەش کرد، یەکێک لەقوربانییەکان ناوی \"سوێسنە ئیسماعیل نژاد\" خوێندکاری عومران و بەڕێوەبەری کتێبجانەی \"مانگ\" بووە.سەرچاوەکە وتیشی: تێزابەکە بەر پشت و شانی سوێسنە کەوتووە و دەستبەجێ لەلایەن هاووڵاتیانەوە گەیندراوەتە ناوەندە تەندروستییەکان.