هەواڵدەریی فارس، ماندووبوونی هاووڵاتییانی کوردی ئیلامی بردە ژێر پرسیار
18:48 - 25 سەرماوەز 2714
ئاژانسی کوردپا: سەرەڕای ئەوەیکە ٧٠٠ هەزار کەس بۆ ئەربەعینی حوسێنی، لە خاڵی سنووریی مێهرانەوە پڕیونەتەوە، هێندیک لە هەواڵدەرییە حکوومەتییەکان، هاووڵاتییانی کورد بە \"هەلپەرستی لەو دۆخەدا\" تۆمەتبار کردووە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، هاووڵاتییانی کورد لە ئوستانی ئیلام بەتایبەت لە شاری مێهران، نیگەرانیی خۆیان لە شێوەی رووماڵ کردنی هەواڵی رێوڕەسمی ئەربەعینی ئیمامی سێیەمی شیعەکان لەمەڕ چوونی هاووڵاتییان بۆ کەربەلا، دەربڕیوە.
لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا ژمارەیەک لە هەواڵدەرییەکان، هەواڵێکیان بە مانشێتی \"قۆڵبڕینی زیارەتکەرانی کەربەلا\" بڵاوکردۆتەوە و نەبوونی ئیمکانات و گرانیی کرێ ماشێنیان لە خاڵی سنووریی مێهران بە دەڵاڵی لە سنوورەکان وەسف کردووە.
بەرپرسی هێڵی گواستنەوەی ئوستانی ئیلام لە پەرچەکردارێکدا بەو هەواڵە، رایگەیاندووە: هەموو ئوتووبووسەکان پێش ئەربەعینی حوسێنیش لەهەر سەرو تایەکدا، لە سەرێکەوە بە خاڵی دەگەڕێنەوە، کەوابوو گران کردنی کرێ ماشێنیش شتێکی ئاسایی بووە.
هاوکات ئەو هەواڵدەرییانەی سەربە سوپای پاسداران، باس لە پێکهێنانی گروپێکی سوارکار لەلایەن شارەوانیی تارانەوە بۆ سنووری عێراق دەکەن.
ماڵپەڕی \"ئیلام بیدار\" لە راپۆرتێکدا باسی لە کۆمەڵێک کێشەوگرفت لە شارستانی مێهراندا کردووەو نوسیویەتی؛ زۆرێک لە میدیا و هەواڵدەرییەکانی ئێران چاویان لەو هەموو پێڕاگەیشتنی خەڵک نوقاندووەو تەنیا ئاماژە بە کێشەکان دەکەن\".
کۆمەڵێک کێشەی وەک نەبوونی ئاوی خواردنەوە، ترافیک، نەبوونی سووتەمەنی، روووداوی ماشێن و چەندین کێشەی دیکە بوونەتە هۆکاری ئەوەیکە میدیا ناوخۆییەکان، هاووڵاتییانی شارستانی مێهران بە هاتنە ئارای ئەو کێشە و گرفتانە تاوانبار بکەن\".
هەر لەو پەیونەدییەدا هەواڵدەرییەکان بڵاویان کردەوە، کە لەلایەن رێکخراوە خەڵکییەکانەوە لە هەر رۆژێکدا بۆ ٣٠ هەزار زیارەتکەر، خواردن دروست کراوە.
هاوکات هێزەکانی ژینگەپارێزیی مێهران، زیاتر لە ١٠ هەزار کیسەی زبڵ و پاشماوەیان بەسەر زیارەتکەراندا دابەش کردووە و ئوستانداریی ئیلامیش پێشوازیی هاووڵاتیانیان لە زیارەتکەران، بە بێوێنە وەسف کردووە.
خەڵکی ئیلام گوتوویانە، \"خۆزگە پەرپرسانیش لە خەڵکەوە فێر بووایەن و بەم شێوەیە زەحمەت و ماندووبوونی خەڵکی هەموو ئوستانی ئیلامیان بە ئاودا نەدایە.
شاری مێهران ٥٠ هەزار کەس حەشیمەتی هەیە، کە دانیشتوانەکەی هاووڵاتییانی کوردی شیعە مەزهەب پێکی دێنن و لە ماوەی حەفتەی رابردوودا ٧٠٠ هەزار زیارەتکەر لە شارە جیاجیاکانی ئیران و وڵاتانی وەکوو ئەفغانستان، ئازەربایجان، پاکستان و ئۆزبەکستانەوە روویان لەو شارە و خاڵی سنووریی مێهران کردووە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، هاووڵاتییانی کورد لە ئوستانی ئیلام بەتایبەت لە شاری مێهران، نیگەرانیی خۆیان لە شێوەی رووماڵ کردنی هەواڵی رێوڕەسمی ئەربەعینی ئیمامی سێیەمی شیعەکان لەمەڕ چوونی هاووڵاتییان بۆ کەربەلا، دەربڕیوە.
لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا ژمارەیەک لە هەواڵدەرییەکان، هەواڵێکیان بە مانشێتی \"قۆڵبڕینی زیارەتکەرانی کەربەلا\" بڵاوکردۆتەوە و نەبوونی ئیمکانات و گرانیی کرێ ماشێنیان لە خاڵی سنووریی مێهران بە دەڵاڵی لە سنوورەکان وەسف کردووە.
بەرپرسی هێڵی گواستنەوەی ئوستانی ئیلام لە پەرچەکردارێکدا بەو هەواڵە، رایگەیاندووە: هەموو ئوتووبووسەکان پێش ئەربەعینی حوسێنیش لەهەر سەرو تایەکدا، لە سەرێکەوە بە خاڵی دەگەڕێنەوە، کەوابوو گران کردنی کرێ ماشێنیش شتێکی ئاسایی بووە.
هەواڵدەریی نیوە فەرمیی فارس، سەربە سوپای پاسداران، باس لە پێکهێنانی گروپێکی سوارکار لەلایەن شارەوانیی تارانەوە بۆ سنووری عێراق دەکەن
هەواڵدەریی نیوە فەرمیی فارس لە راپۆرتێکدا، کە لەلایەن هەواڵنێری بەشی کۆمەڵایەتیی ئەو هەواڵدەرییەوە ئامادەکراوە، بڵاوی کردۆتەوە؛ \"ژمارەیەک دەڵاڵ لە سنوورەکانی ئێران سەرقاڵی دەڵاڵین و بڕە پارەیەکی زۆریان لە زیارەتکەرانی کەربەلا ئەستاندووە\".هاوکات ئەو هەواڵدەرییانەی سەربە سوپای پاسداران، باس لە پێکهێنانی گروپێکی سوارکار لەلایەن شارەوانیی تارانەوە بۆ سنووری عێراق دەکەن.