\"هەناس\" نوێترین بەرهەمی ئەدەبی بە زاراوەی كەڵوڕی چاپ و بڵاو كرایەوە

16:43 - 10 پووشپەڕ 2714
ئاژانسی كوردپا: شاعیرێكی كوردی خەڵكی گیلانغەرب لەئوستانی كرماشان، بەرهەمە شێعرییەكانی لەدووتوۆیی كتێبێكدا چاپ كرد.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، بەرهەمە شێعرییەكانی حامید شەبابی شاعیری كورد لەشاری گیلانغەرب كەوتە بەر دیدی خوێنەران.

\"20878.jpg\"
حامید شەبابی، شاعیری كورد
هەزار دانە كتێب لەو بەرهەم شێعرییە لەچاپ دراوە و بڕیارە بەم نزیكانە ئەو كتێبە لە شاری كرماشان لەرێوڕەسمێكدا نواندن و ناساندنی بۆ بكرێت.

كتێبی هەناس یەكەم بەرهەمی ئەو شاعیرە لاوە گیلانغەربیەیە و لەلایەن دەزگای چاپی\" باغ ابریشم(باخی هەورێشم)\"‌ی شاری کرماشانەوە چاپ کراوە.