هەناردەی نەوتی خاو لە هەرێمی كوردستانەوە بۆ توركیە دەستی پێكرد
15:37 - 24 پووشپەڕ 2712
ئاژانسی كوردپا: تانەر یەلدیز، وەزیری وزەی حكوومەتی توركیە رایگەیاند، هەناردەی نەوتی خاو لە هەرێمی كوردستانەوە بۆ توركیه دەستی پێكرد.
هەواڵدەریی روێتێرز بڵاوی كردەوە، لە حاڵی حازردا لە هەرێمی كوردستانەوە رۆژانە 5 هەتا 10 تانكر نەوتی خاو رەوانەی توركیە دەكرێت و چاوەڕوان دەكرێت ئەو رێژەیە بگاتە 100 هەتا 200 تانكر.
هاوكات لەگەڵ ئەو لێدوانەی تانەر یەلدیز، سیروان ئەبووبەكر، راوێژكاری وەزارەتی سامانە سروستییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوە داوە، هەرێمی كوردستان بە مەبەستی دابین كردنی بەرهەمە نەوتییەكان بۆ ئەو هەرێمە هەناردەی نەوتی خاوی بۆ توركیە دەست پێكردووە.
پێشتر حكوومەتی بەغدا رایگەیاندبوو كە هەناردەی نەوت لە هەرێمەوە بۆ توركیە نایاساییە، بەڵام وەزیری وزەی توركیە لەو باوەڕە دایە: \"هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ توركیە پێشێل كردنی یاسا نیە\".
بەگشتیی 48 كۆمپانیای نەوتی لە 18 وڵاتی جیهانەوە لە كەرتی نەوتی هەرێمی كوردستاندا چالاكییان هەیە.
لەحاڵی حازردا بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی كوردستان رۆژانە 175 هەزار بۆشكەیە و لێپرسراوانی ئەو هەرێمە ئاشكرایان كردووە، هەتا ساڵی 2019 وەبەرهێنانی نەوت دەگەیەننە دوو میلیۆن بۆشكە نەوت لە رۆژدا.
حكوومەتی هەرێم جگەلە هەناردەی نەوت، هەوڵەكانی بە مەبەستی هەناردەی گازی سرووشتیش بۆ ئورووپا وەگەڕ خستووە.
لەو بارەوە ئاشتی هەورامی، وەزیری سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێم ئاشكرای كردووە، \" لە ماوەی 18 مانگ هەتا دووساڵی داهاتوودا، 10 ملیارد میتری سێ جا گازی سرووشتی بە توركیە و ئورووپا دەفرۆشین\".