هەشتەمین فێستیڤاڵی فیلم و وێنە لە شاری سنە بەڕێوەچوو
16:00 - 21 رەشەمه 2712
ئاژانسی کوردپا: هەشتەمین فێستیڤاڵی فیلم و وێنەی\" ژیار\" بە بەشداری ٤٤١ بەرهەمی وێنەیی و فیلم، لە شاری سنە کۆتایی بە کارەکانی خۆی هێنا.
لەو فێستیڤاڵەدا کە ٩٠ فیلم بەشدار بوون، ٢٧ فیلم لە بەشی ئازاد، ١٤ فیلم لە بەشی چیرۆک و ١٠ فیلمی دیکە لە بەشە جۆراوجۆرەکاندا گەیشتنە بەشی کۆتایی فێستیڤاڵی ژیار و خەڵاتی ئەو فێستیڤاڵەیان پێشەکش کرا.
هەروەها ٣٣٠ وێنە لەو فێستیڤاڵەدا بەشدارییان کردبوو کە ١٨ وێنە لە بەشی ئازاد، ١٠ وێنە لە بەشی کار و سەرمایە و ١٢ وێنە لە بەشی ژینگە پارێزیدا، چوونە قۆناغی کۆتایی ئەو فێستیڤاڵە و لە کۆتاییدا خەڵات کران.
لە بەشی ئازادی وێنەی ئەو فێستیڤاڵەدا خەڵاتی تایبەتی بە سمایل غەریبی، ئارێز قادری، ئەفشین فەتاحی و هەروەها دیپلۆمی ئیفتخار بە خەڵاتی تایبەتی بە عومران ئەشرلوو، ئەسعەد قوربانی و سامان عەباسی بەخشرا.
هەروەها لەبەشی فیلمی ژینگە پارێزیدا، شمیسا ناسری بۆ فیلمنامەی \"ئاهوویوز و تالب زاهیری بۆ فیلمنامەی \"وڵاتی ئێمە\" خەڵات کران.
هەروەها لەبەشی ئازادی فیلمیشدا سەرکەوت محەممەدی بۆ فیلمنامەی \"هێرشی رەنگەکان\"، عەزیز ئیسماعیلپوور\" بۆ فیلمنامەی \"ئا کەماڵ\"، عەدنان زەندی بۆ فیلمنامەی \"کایەی باوک\"، شەمسیا ناسری و تەیموور قادری بۆ فیلمنامەی \"بووکە بارانە\" خەڵاتیان پێشکەش کرا.
سەرجەمی ئەو بەرهەمانەی کە گەیشتوونەتە قۆناغی کۆتایی فێستیڤاڵ و خەڵاتیان پێ بەخشرا، لەلایەن لێژنەی تایبەتیی هەشتەمین فێستیڤاڵی \"ژیار\"ەوە دیاری کراون.