هەشتەمین فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقامی مەریوان دەستی پێكرد + وێنــە
16:19 - 11 رەزبەر 2713
ئاژانسی كوردپا: هەشتەمین خولی فێستیڤاڵی سەرشەقامی مەریوان بە بەشداریی هونەرمەندانی كوردستان و چەند گرووپێكی وڵاتانی بیانی دەستی بەكارەكانی كرد.
رۆژی چوارشەممە رێكەوتی ١٠ی رەزبەر، بەشداران و گرووپە هونەرییەكانی ئەو فێستیڤاڵە لەچوارڕێیانی شەبڕەنگەوە بەرەو پاركی میللەت وەڕێکەوتن و لەپاركی ناوبراو فێستیڤاڵەكە كرایەوە.
هەشتەمین فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقام بە بەشداریی سی گرووپی ناوخۆیی و بیانی بۆ ماوەی سێرۆژ بەردەوام دەبێت و لەلایەن هاووڵاتییانەوە پێشوازی گەرمی لێكراوە.
سادقی لەوتووێژێكدا لەگەڵ یەکێک لەهەواڵدەرییە نێوخۆییەکان، رایگەیاندووە، شانۆی سەرشەقام \"شانۆیەكی ئێعترازییە\" و بە زمانێكی سادە و ساكار زۆربەی كێشە و گرفتی هاووڵاتییان و دیاردە كۆمەڵایەتییەكانی تێیدا باس دەكرێت.
ئەو مامۆستایەی زانكۆ لەدرێژەدا وتوویەتی: لەحاڵی حازردا بەشێوەی پێویست ئیمكانات، بودجە و هۆڵی نواندنی شانۆ لەئێراندا بوونی نیە، هەر بۆیە شانۆی سەرشەقام دەتوانێباشترێن شێوازی ناساندنی ئەو هونەرە لەمێژینەیە بێت.
رێوڕەسمی كرانەوەی هەشتەمین فێستیڤاڵی سەرشەقامی مەریوان بە ئازاد كردنی ٨ كۆتر وەكوو هێما و سەمبولی ئاشتی و دۆستایەتی دەستی پێكرد و پاشان گرووپی موزیكی \"خاک\" چەند پارچە مۆسیقا و گورانییان پێشكەش كرد.
شانۆی \"سمفونی ریشەها\" بڕگەیەكی دیكەی رێوڕەسمەكە بوو كە لەلایەن گرووپی شانۆی \"رۆژی مەریوان\"ـەوە نمایش كرا کە لەو شانۆیەدا ئاوڕ لە ژینگەپارێزان و ئەو كەسانەی كە لەو پێناوەدا ببوونە قوربانی، درابوویەوە.
لەلایەكی دیکەوە ئەندامێكی شۆرای شاری مەریوان لەو رێوڕەسمەدا قسەی كرد و هیوای خواست كە هونەرمەندان لەدەوڵەتی تازەدا بتوانن رەخنە و پێشنیارەكانیان لەبارەی كۆمەڵگەدا باس بكەن.
ئەمساڵ زیاتر لە ٢٥٠ گرووپ بەرهەمەكانی خۆیان بۆ دەبیرخانەی هەشتەمین فێستیڤاڵی شانۆ ناردووە و لەئەنجامدا سی بەرهەم لەوڵاتی عێراق و توركیەوە رێگایان پێدرا بەشداریی لەقۆناغی كۆتاییدا بكەن.
هونەرمەندان لەبەشەكانی ئازاد، گشتیی، منداڵان و مێرمنداڵان، ئاینیی، نەریتی و بەشی تایبەت، لەركابەریدا دەبەن و رێوڕەسمی كۆتایی فێستیڤاڵەكە لەزانكۆی ئازادی مەریوان بەڕێوە دەچێت.
رۆژی چوارشەممە رێكەوتی ١٠ی رەزبەر، بەشداران و گرووپە هونەرییەكانی ئەو فێستیڤاڵە لەچوارڕێیانی شەبڕەنگەوە بەرەو پاركی میللەت وەڕێکەوتن و لەپاركی ناوبراو فێستیڤاڵەكە كرایەوە.
هەشتەمین فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقام بە بەشداریی سی گرووپی ناوخۆیی و بیانی بۆ ماوەی سێرۆژ بەردەوام دەبێت و لەلایەن هاووڵاتییانەوە پێشوازی گەرمی لێكراوە.
قوتبەدین سادقی ،دەرهێنەری شانۆ
لەم خولەدا كارگەی فێركاری دەرهێنەری شانۆ، بە سەرپەرشتی قوتبەدین سادقی بەڕێوە دەچێت و دەرهێنەر، نووسەر و ئەكتەرانی شانۆ بەشێوەی تیوری و كردەوە تێیدا بەشداریی دەكەن.سادقی لەوتووێژێكدا لەگەڵ یەکێک لەهەواڵدەرییە نێوخۆییەکان، رایگەیاندووە، شانۆی سەرشەقام \"شانۆیەكی ئێعترازییە\" و بە زمانێكی سادە و ساكار زۆربەی كێشە و گرفتی هاووڵاتییان و دیاردە كۆمەڵایەتییەكانی تێیدا باس دەكرێت.