١٤ هەزار کرێکاری بەشی بیناسازی لە خزمەتگوزاریی بیمە بێبەرین
22:25 - 31 بانەمەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: لە کاتێکدا زۆرترین ئاماری رووداوی کار لە پرۆژەکانی بیناسازیدا دێنە ئاراوە، ١٤ هەزار کرێکاری کورد لە پرۆژەکانی بیناسازیی ئوستانی کوردستاندا لە خزمەتگوزاریی بیمەی \"تامین اجتماعی\" بێبەرین.
یەکێک لە چالاکانی کرێکاریی ئوستانی کوردستان بە هەواڵدەریی ئیلنا\"ی راگەیاندووە، لە نێوان ساڵەکانی ١٣٨٨ هەتا ١٣٩١ی هەتاوی ٣٤ هەزار کرێکار خوازیاری وەرگرتنی بیمەی \"تامین اجتماعی\" بوون کە لەو ماوەیەدا تەنیا ١٨ هەزار ١٠٠ کەس بێمەیان پێ دراوە.
عەباس سەفەری راشیگەیاندووە، لە کاتێکدا مەجلیسی ئێران یاسای سەهمیەی بیمەی کرێکارانی پرۆژی بیناسازی بە فەرمی لابردووە، نەتەنیا سەهمیەی بیمەی کرێکارانی بەشی بیناسازی زیادی نەکردووە، بەڵکوو هەتا ئێستاش ئەو یاسایەی پێشوو کاری پێ دەکرێ.
نەبوونی خزمەتگوزاریی بیمە بۆ ئەو رێژەیە لە کرێکارانی بەشی بیناسازی لە ئوستانی کوردستان لە حاڵێک دایە کە لە کۆی ٢٣٦ حاڵەت رووداوی کار لەو ئوستانە، ١٤٩ حاڵەتیان لە بەشی بیناسازیدا هاتوونەتە ئاراوە کە ٢٦ حاڵەتیاان مردنی کرێکارانی بەدواوە بووە.