هەرەسی ڕنوو لە سیلوانا دوو هاووڵاتیی کردە قوربانی

14:13 - 28 رێبەندان 2716
ئاژانسی کوردپا: ماڵی هاووڵاتییەکی دانیشتووی گوندی\"بەردەسوور\" لە بەخشی سیلوانا، بووە ژێر هەرەسی ڕنووە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئێوارەی ٢٨ی ڕێبەندان، هەرەسی ڕنوو لە گوندی\"بەردە سوور\" لە بەخشی سیلوانا ڕوویدا و ماڵی هاووڵاتییەکی دانیشتووی ئەو گوندە لە ژێر بەفردا نوقم بوو.

هەواڵنێری کوردپا لە شوێنی ڕووداوەکە ڕایگەیاند: ئەو ڕووداوە بەرەبەریانی ڕوویداوە و بە هاوکاری خەڵکی ئەو گوندە ئەندامانی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە لە ژێر ڕنوو هێنراونەتە دەرەوە.

هەواڵنێری کوردپا لە درێژە دا ڕایگەیاند: ئەندامانی چوار کەسی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە بۆ نەخۆشخانەی خومینی شاری ورمێ گوێزرانەوە و لەو ڕووداوە سروشتییەدا باوک و کورێکی ئەو بنەماڵەیە گیانیان لە دەست دا.

\"\"بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، شوناسی ئەو دوو هاووڵاتییە گیان لە دەستداوە بە ناوەکانی ئیسماعیل حەسەن ئاودی و عەزیم حەسەن ئاودی ڕاگەیەنراوە.

دەوترێ کچێکی ئەو بنەماڵەیە چارەسەری سەرەتایی پزیشکی بۆ کراوە و لە نەخۆشخانە مورەخەس کراوە، بەڵام خێزانی ئەو هاووڵاتییە گیان لە دەستدراوە، هەتا ئێستا بۆ چارەسەری پزیشکی لە نەخۆشخانەدا ماوەتەوە.

هەروەها، لەو پەیوەندییەدا، ئێوارەی ڕۆژی ڕابردوو، پێش بومەلەرزەیەک بە پێوەری ٣.٥ ڕیشتری لە قوڵایی ٨ کیلۆمێتری زەوی، سیلوانای شاری ورمێی هەژاند.

ئەو بومەلەرزەیە لە ناوچەی سیلوانا لە نزیک گوندەکانی\"کایی\" و \"گۆجار\" و \"زەنگان\"سەر بە ناوچەی تەرگەوەر ڕاگەیەنراوە.