هێڵكارییەكانی رابردوودی "نامۆ" لە هەولێر دەخرێنە روو
21:41 - 23 جۆزەردان 2712
كوردپا: \"گەشتێك بەنێو هێڵكارییەكانی رابردوودا\"، ناونیشانی پیشانگایەكی هێڵكاریی شێوەكار محەمەد رۆستەم زادە ناسراو بە \"نامۆ\"یە كە بڕیار وایە لە شاری هەولێر بكرێتەوە.
بەپێی راگەیەندراوێكی گەلەری شانەدەر، كاتژمێر شەش و نیوی ئێوارەی رۆژی هەینی 26ی جۆزەردانی 1391ی هەتاوی (15ی ژوئەنی 2012ی زاییی) محەممەد رۆستەم زادە (نامۆ) هونەرمەندی شێوەكار لە هۆڵی نیاندەرتاڵی لەنێو گەلەری شانەدەر لە شاری هەولێر پیشانگایەكی شێوەكاری دەكاتەوە.
پیشانگەكە بەهەماهەنگی لەگەڵ هاوكار گروپ، سەنتەری چرا، گرووپی هاوڕێیانی هونەر، گەلەری دانیال قەساب، گرووپی شێوەكاریی كیژانی هەولێر، رێك خراوە و ماوەی پێنج رۆژ و هەتا 30 جۆزەردان بەردەوام دەبێت.
نامۆ لە بارەی ئەو پیشانگایەوە بە هەواڵدەری و دەزگاكانی راگەیاندنی راگەیاندووە، ئەم بەرهەمانەی یەكەم جارە لە هەرێمی كوردستان نمایش دەكرێن.
ـ محەممەد رۆستەم زادە (نامۆ) ساڵی 1343 لە شاری بۆكان لەدایك بووە.
ـ ساڵی 1371 بڕوانامەی لیسانسی هونەری وەرگرتووە.
ـ ساڵی 1380 فەوقە لیسانسی لە زانكۆی ئازادی تاران وەرگرتووە.
ـ لە ساڵی 1364ەوە هەتا ئێستا لە كوردستانی ئێران و هەرێمی كوردستان دەروەی وڵات زیاتر لە 30 پیشانگای هاوبەش و تاكەكەسیی كردۆتەوە.
ـ ئێستا مامۆستای هونەرە لە كۆلیژی هونەرە جوانەكانی زانستگای سەلاحەدین.
وێنە: فەیسبووکی تایبەتیی هونەرمەندی شێوەکار موحەمەد رۆستەم زادە