هێزە ئەمنییەتییەکان دوو کچی هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی \"قوڕی قەڵا\"یان دەسبەسەر کرد

15:28 - 19 بانەمەڕ 2718
ئاژانسی کوردپا: هێزە ئەمنییەتییەکانی حکوومەتی ئێران، دوو کچی هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی قوڕی قەڵا، سەر بە شاری ڕوانسەریان دەسبەسەر کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی سێشەممە ١٨ی بانەمەڕ، دوو کچە هاووڵاتیی کورد، لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە بە تۆمەتی پەیوەندیی بە \"داعشـ\"ـەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

هەواڵنێری کوردپا لە شاری ڕوانسەر، شوناسی ئەو دوو کچە هاووڵاتییە کوردەی بە ناوی \"ڕێزان باوەیسی\" تەمەن ٢٨ ساڵ و کچی عەزیز و فاتمە باوەیسی\" تەمەن ٢٦ ساڵ کچی محەممەدڕەحیم ڕاگەیەندراوە.

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، هێزە ئەمنییەتییەکان، ئەو دوو کچە کوردەیان بە تۆمەتی ئەندامبوون و هاوکاریی لەگەڵ \"دەوڵەتی خەلافەتی ئیسلامی شام و عێراق (داعش) دەسبەسەر کردووە.

ئەوە سەرچاوەیە هەروەها لە درێژەدا دەڵێت: هەتا ئێستە لە مەڕ چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ئەو دوو کچە هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.