هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتیی، ئاگریان لە باری کاسبکاران بەردا

13:56 - 3 بەفرانبار 2717
ئاژانسی کوردپا: هێزە سنوورپارێزکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، لە دیوی هەرێمی کوردستاندا، ئاگریان لە کەلوپەلی چەند میلیارد تمەنی کاسبکاران بەردا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، شەوی ڕابردوو ٣ی بەفرانبار، هێزە ئینتزامییەکانی پاسگای \"کانی زەرد\"ی شاری سەردەشت لە دیوی هەرێمی کوردستان، کەلوپەلی چەند میلیاردیی کاسبکارانیان ئاگر تێبەردا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەوە بە ئاژانسی کوردپای ڕاگەیاند: ئەو هێزانە لە لای کانی زەردی شاری سەردەشت هاتوونەتە ناو خاکی هەرێمی کوردستان و ئاگریان لە کەلوپەلی خەڵک بەرداوە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو، کەلوپەلی ئەو کاسبکارانە پێکهاتوو لە پارچە و هێندێک شتی دیکەیە، کە بڕی چەند میلیارد تمەن مەزندە کراوە.