هێزە ئینتزامییەكان لە گوندێكی سەر بە شارۆچكەی نەوسوود كەلوپەلی كاسبكارانیان زەوت كرد

17:21 - 11 خاکەلێوه 2713
ئاژانسی كوردپا: هێزە ئینتزامییەكانی سەر بە پاسگای نەوسوود دەستیان بەسەر ژمارەیەكی بەر چاو لە كەلوپەلی كاسبكارێكی ئەو ناوچەیەدا گرت.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رێكەوتی ٨ی خاكەلێوە هێزە ئینتزامییەكان رژاونەتە نێو ئاوایی تەشار و دەستیان بەسەر ژمارەیەك كەلوپەلی هاووڵاتییەك بە ناوی \" محەممەد تاهیر تەشاری\" كوڕی حاجی رەحیم‌دا گرتووە.

شایەتحاڵێك بە ئاژانسی كوردپای راگەیاند، ئەو هێزانە بە زۆری دەرگای ئەنباری ماڵی محەممەد تاهیریان شكاندووە و ئەو كەلوپەلانەی كە دەستیان بەسەردا گرتووە بڕەكەی ١٥٠ میلیۆنە.

هێزە ئینتزامییەكانی سەر بە پاسگای نەوسوود سەرجەم ئەو كەلوپەلانەیان لەگەڵ خۆیان بردووە.