هێزە ئیتلاعاتییەکان پاش دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەک کەرەستەکانی دووکانەکەیان شکاند

ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی ڕێبەندان، هێزە ئیتلاعاتییەکان هێرشیان کردە سەر ماڵی هاووڵاتییەک بە ناوی "ئیبراهیم محەممەدی" لە گەڕەکی "حاجی‌ئاوا"ی سنە و ناوبرایان دەسبەسەر کرد.

هێزە ئیتلاعاتییەکان پاش دەسبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییە کوردە، دەستیان بە شکاندنی دەرگا و پەنجەرەی ماڵەکەی کرد.

هەروەها هێزە ئیتلاعاتییەکان، پاش پشکنینی ماڵی ئەو هاووڵاتییە سنەییە، کەرەستەی شەخسی ئەو هاووڵاتییە کوردەیان لەگەڵ خۆیان بردووە.

هەتا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ چارەنووسی ئەو هاووڵاتییە کوردە، لە بەردەستدا نییە.