هێزە ئیتلاعاتییەکان لە شاری بۆکان لاوێکیان ڕفاند

13:58 - 12 بەفرانبار 2717
ئاژانسی کوردپا: لاوێکی کوردی خەڵکی شاری بۆکان، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە ڕفێندرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری بۆکان، لاوێکی خەڵکی ئەو شارەیان ڕفاند، کە هەتا ئێستە لە چارەنووسی هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.

هەواڵنێری کوردپا لە شاری بۆکان، شوناسی ئەو لاوە کوردەی بە ناوی\"ڕەزا نەسروڵڵازادە\" ڕاگەیاندووە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە بە ئاژانسی کوردپای ڕاگەیاند: بنەماڵەی ئەو لاوە کوردە بێئاگاهی خۆیان لە هۆکاری دەسبەسەر کردنی کوڕەکەیان دەربڕیوە و هەوڵەکانی ئەو بنەماڵەیە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان هەتا ئێستە بێئاکام ماوەتەوە.