هێــزە نیزامییەکان گیانی هاووڵاتییەکی مەهابادییان ستاند
15:29 - 13 گەلاوێژ 2713
ئاژانسی کوردپا: هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە ئەنجامی راوەدوونانی ماشێنی هاووڵاتییانی کورد بەگومانی هەڵگرتنی کەلوپەلی قاچاخ، هاووڵاتییەکییان کردە قوربانی.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی شەممە رێکەوتی ١٢ی گەلاوێــژ بەهۆی وەرگەڕانی ماشێنی ٢ برای مەهابادی، کەسیكیان بەناوی \"خدر شامحەممەدی\" کوڕی رەحیم دەستبەجێ گیانی لەدەست دا.
شایەتحاڵێک وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەم هەواڵە بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند، هێــزە ئینتزامییەکان تەنیا بە گومانی هەڵگرتنی کەلوپەلی قاچاخ لە نزیک پردی \"حاجی مامیان\"ـەوە هەتا گوندی \"هەمزاوا\" بەشوێن ئەو ماشێنەدا رۆیشتوون و لە ئەنجامدا ماشێنی ئەو ٢ هاووڵاتییە کوردە وەرگەڕا.
ئەو شایەتحاڵە ئەوەشی خستەڕوو، یەکێک لەو دوو برایە کە تەمەن ٢٧ ساڵ بوو دەستبەجێ گیانی لەدەست دا و ئەو برایەی دیکەشیان رزگاری بوو.
ئەو دوو برایە خەڵکی گوندی \"سیاقوڵی سەروو\"ی سەربە شاری مەهاباد بوون.
بەپێی ئەو راپۆرتانەی بەئاژانسی کوردپا گەیشتوون، ساڵانە دەیان هاووڵاتیی کورد تەنیا بەگومانی هەڵگرتنی کەلوپەلی قاچاخ لەلایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێــرانەوە دەدرێنە بەر دەستڕێژی گولـلە گیان لەدەست ئەدەن.
هەر لەو پەیوەندییەدا رۆژی شەممە رێکەوتی ٥ی گەلاوێژ خوشک و برایەکی سەردەشتی، لە جادەی پیرانشار – سەردەشت و لە ئەنجامی تەقەی هێـزە نیزامییەکاندا بوونە قوربانی.
هەروەها رۆژی هەینی رێکەوتی ٤ی گەلاوێژی ئەمساڵ هاووڵاتییەکی دیکە بەناوی \"سالار فەخری\" تەمەن ٣٠ ساڵ و کوڕی عەبدوڵڵا لە ناوچەی \"نەڵاس\"ی سەردەشت بە دەستی هێــزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران گیانی لێ ئەستێندرا.