هێزە نیزامییەکان لە ناوچەی بانە گیانی کوڵبەرێکی دیکەی کوردیان ستاند

14:21 - 8 سەرماوەز 2713
ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سەقز لە ناوچەی بانە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران کوژرا.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی خەڵکی گوندی \"باشماخ\"ی سەربە شاری سەقز بەناوی \"فەرزاد بیگلەری\" تەمەن ٣٠ ساڵ، کوڕی تالب لە نزیک گوندی \"بڕوێشکانی\" لە خاڵی سنووریی شاری بانە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە درایە بەر دەستڕێژی گولــلە گیانی لەدەست دا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو رووداوە رۆژی سێ‌شەممە رێکەوتی ٥ی سەرماوەز هاتۆتە ئاراوە، و هاوکات هێزە چەکدارەکانی تەقەیان لە ئەسبی بارهەڵگری کۆڵبەرانیش کردووە و لە ئەنجامدا ٤٠ سەر ئەسبی بارهەڵگریش بە تەقەی ئەو هێزانە بەکوشت چوون.

لە ماوەی زیاتر لە ٢ ساڵی رابردوودا بەهۆی نەبوونی هەلی کار لەناوچە کوردنشینەکانی ئێران، رێژەیەکی بەرچاو لە هاووڵاتییان روویان لە کۆڵبەری کردنی سەر سنوورەکان کردووە، هەتا ئێستا چەندین جار بەرپرسانی پلەبەرزی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران بڕیاری تەقە کردنیان لە کٶلبەران دەرکردووە.

\"ماوەیەک پێش ئێستا \"ئەحمەد گراوەند\" جێگری فەرماندەی هێــزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران  بە هەواڵدەریی \"مێهر\"ی راگەیاندبوو، ئەو کۆڵبەرانەی کە بە شێوەی نایاسایی کەلووپەل لە سنوورەکانەوە هاوردە بکەن، لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانەوە تەقەیان لێ دەکرێت.

تەقە کردن و کوشتنی کۆڵبەرانی کورد لە کاتێک دایە کە هاووڵاتییان تەنیا بۆ دابین کردنی بژیویی ژیان