هێزە نیزامییەکان زیاتر لە ١٠٠ سەر هێستری کۆڵبەرانیان کوشت

15:31 - 13 سەرماوەز 2713
ئاژانسی کوردپا: زیاتر لە ١٠٠ سەر هێستری کاسبکاران بە دەستی هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە ناوچەی سەلاس و باوەجانی، بەکوشت چوون.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە نێوان گوندەکانی \"ساکان و نگرە\"ی سەربە سەلاس و باوەجانی وێڕای سووتاندنی شوێنی حەسانەوەی کۆڵبەران، زیاتر لە ١٠٠ سەر هێستری کۆڵبەرانی ئەو ناوچەیان کوشت و ئاگریشیان تێبەردان.

\"17198.jpg\"
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵنێری کوردپای راگەیەند؛ هێزەکانی هەنگی مەرزیی \"پاسگای قاڵیچە\" دەستیان بەسەر تێکڕای کەلوپەلی ئەو کۆڵبەرانیشدا گرتووە.

هێرشی هیزە چەکدارەکانی حکوموەتی ئیسلامیی ئێران بۆسەر کۆلبەران و کوشتنی هێستری بارهەڵگری ئەو کۆڵبەرانە لەحاڵێک دایە ، کە کۆڵبەران بەهۆی نەبوونی هەلی کار و هەژاریی لە رادەبەدەر لەناوچە کوردنشینەکانی ئێران و تەنیا بۆ دابین کردنی بژیویی ژیانی رۆژانە روو لە کۆڵبەری سەر سنوورەکان دەکەن.