هێزەکانی حکوومەت پێشیان بە ڕووداوی فەرهەنگی ڕزاو گرت
22:24 - 16 بانەمەڕ 2716
ئاژانسی کوردپا: بە هەزاران هاووڵاتیی کورد لە بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمێکی فەرهەنگی لە ناچەی هەورامان بێبەشکران.
بە پێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، هێزە ئەمنی و ئینتیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران بە هێرش بردنە گوندی \"ڕزاو\"ـی سەربە شاری سەوڵاوا، پێشیان بە فستیڤاڵی فەرهەنگی حسەین خان گرت.
ڕێوەڕەسمەکە لە چەند حەوتوو لەمەوپێش لەلایەن چالاکانی فەرهەنگی ناوچەکە ئامادەکاری بۆ دەکرا.
هەواڵنێری کوردپا لەزاری بەڕێوەبەرانی ئەو فستیڤاڵە ڕایگەیاند: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، ١٦ـی بانەمەڕ چەندین ماشینی پڕ لە چەکداری هێزی ئینیزامی خۆیان کرد بە ناو گوندی ڕزاو و دەستبەجێ بەرێوەبەرانی ڕێوڕەسمەکەیان بانگهێشت و هەڕەشەیان لێکرا.
بەوتەی ئەو سەرچاوەیە؛ هێزەکان لە شاری سنە و سەوڵاواوە ڕەوانە کرابوون و ئەو فستیڤاڵەیان وەک \"چەشنێک هاوڕایی و هاوتەریب دەگەڵ خواستی دژە شۆڕش\" لەقەڵەم دەدا.
ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا ڕوونی کردەوە کە پێشگرتن لە بەڕێوەچوونی ڕێوەڕەسمەکە لەکاتێکدایە کە خاوەنەکانی ئەو فستیڤاڵە لە کەسایەتی و چالاکانی فەرهەنگی ناوچەکە پێکدێت کە ماوەیەک پێش ئێستا مۆڵەتی فەرمییان لە ناوەندە پێوەندیدارەکانی دەوڵەت لە سەوڵاوا وەرگرتبوو.
بە باوەڕی چالاکانی سیاسی کوردستان، ناوەندە ئەمنییەکان بەتایبەتی حیفازەت ئیتلاعاتی سپای پاسداران، ڕۆڵی \"دەوڵەتی سێبەر\" لە ناوچەی کوردستان دەگێڕن.
ڕووداوی فەرهەنگی ڕزاو بۆ ڕێزلێنان لە گەورەپیاوانی کوردستان لەوانە حسەین خان بەڕێوە دەچوو کە بەپێی ڕاپۆڕتی گەیشتوو؛ بە هەزاران کەس لە نووسەران، شاعیران، کەسایەتییە فەرهەنگی و کۆمەڵایەتییەکانی کوردستان بانگهێشت کرابوون.
حسەین خانی ڕزاو لە گەورەپیاوانی هەورامان بووە کە لە ساڵەکانی ١٣٠٠ تا ١٣٠٦ هەتاوی بۆ وەدەستهێنانی مافی خەڵکی ناوچەکە تێکۆشاوە.