هێزه‌كانی "سەدی مەعبەر"ی شارەداری، ته‌نگیان به ده‌ستفرۆشان هه‌ڵچنیوه
ڕۆژی شه‌ممه ٢٠ی بانه‌مه‌ڕ، له سه‌قز هێزه‌كانی "سەدی مەعبەر" له‌گەڵ هێزە ئینتیزامییەکان، له پێش گاراژی سه‌قز هێرشیان كرده سه‌ر ده‌ستفرۆشەکان و له نێوان ده‌ستفرۆشەکان و هێزه نیزامییەکان شه‌ڕ و دەمەقاڵێ هاتووەتەوە ئاراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، به‌هۆی دەستکورتی و هه‌ژارییه‌وه خه‌ڵكێكی زۆر ڕوویان له ده‌ستفرۆشی كردووه و هێزه‌كانی حکوومەت به بیانووی ئه‌وه‌ی کە دەتسفرۆشەکان ڕێگەی خه‌ڵکیان گرتووه، به‌رده‌وام هێرش ده‌كه‌نه سه‌ریان و کەرەستەی دەستفرۆشەکان لەگەڵ خۆیان دەبەن.
ئەو سەرچاوەیە لەو بارەیەوە دەڵێت: "ئەمە چەند جارە کە هێزەکانی سەدی مەعبەر هێرش دەکەنە سەر دەستگێڕەکان و بێڕیزییان پێ دەکەن و کەرەستەکانیان تێک دەدەن".
ئەو سەرچاوەیە هەروەها ڕایگەیاند: "هێزەکانی سەدی مەعبەر و هێزە نیزامییەکان لە هەوڵی دەسبەسەرکردنی چەند کەس لە دەستگێڕەکان بوون، بەڵام خەڵکی شاری سەقز ئیزنیان پێ نەداون".