هێرشی هێزە نیزامییەكانی حكوومەت بۆ سەر كۆڵبەرانی كورد بەردەوامە
19:59 - 23 بانەمەڕ 2712
كوردپا: هێزە نیزامییەكانی جێگیر لە ناوچەی پیرانشار پێشیان بە كۆمەڵێك كۆڵبەری كورد گرتووە و لە ئەنجامی دەستڕێژی راستەوخۆ 50 سەر ئەسپی بار هەڵگری كۆڵبەران بەكوشت چوون.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لە رۆژانی رابردوودا هێزە نیزامییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران نیشتەجێ لە گوندی دەورووبەری \"ماشكان\"ی شاری پیرانشار پێشیان بە كۆمەڵێك كۆڵبەر و كاسبكاری كورد گرتووە و لە ئەنجامی دەستڕێژی هێزە نیزامییەكان 50 سەر ئەسپی بارهەڵگری كاسبكاران تێدا چوون.
بەپێی هەمان سەرچاوە هیچ زیانێكی گیانی بە كۆڵبەرانی كورد نەگەیشتووە.
دانیشتوانی ناوچە سنوورییەكانی كوردستانی ئێران بەهۆی نەبوونی كار و دەستەنگی بە ناچاری پیشەی پڕ مەترسیی كۆڵبەری و كاسبیی سەرسنوور هەڵدەبژێرن كە زۆر جار بەنرخی لەدەست دانی گیانیان كۆتایی پێدێت.
كۆڵبەرانی كورد بە بەردەوامی لەلایەن هێزە نیزامییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە تەقەیان لێ دەكرێ و زۆر جار لە ئەنجامی ئەو دەستڕێژی كردنەدا گیانیان لێ دەستێنرێ.
بەپێی ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە سەرەتای ساڵی 1391وە هەتا ئێستا 4 كۆڵبەری كورد بەهۆی سەرما و تەقینەوەی مین مردوون و 4 كۆڵبەری دیكەش بە دەستڕێژی راستەوخۆی هێزە نیزامییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران لە سنوورەکانی کوردستان گیانیان لێ ئەستێنراوە.