هێدی شادیخا بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ ملیۆن تمەنی لە زیندانی شنۆ ئازاد کرا

13:20 - 22 گەلاوێژ 2722

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی گەلاوێژ، لاوێکی کورد بە ناوی "هێدی شادیخا" خەڵکی گوندی "سینگان"ی شاری شنۆ، بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ ملیۆن تمەنی لە زیندانی ئەو شارە، ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە هەتا کاتی دادگاییەکەی بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە.

هێدی شادیخا پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ، بۆ زیندانی شنۆ، ڕاگوێزرابوو.

ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی گەلاوێژ، ئەو لاوە کوردە بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.

لە هۆکاری گیران و تۆمەتی پاڵدراوی ئەو هاووڵاتییە زانیارییەک لە بەردەستدا، نییە.