هونەرمەندێکی مۆسیقای فۆلکلۆری کورد لە کامیاران، رێزی لێگیرا

18:43 - 6 رێبەندان 2714
ئاژانسی کوردپا: هونەرمەندانی و لایەنگرانی فەرهەنگ و ئەدەبی کوردستان لە چالاکییەکدا رێزیان لە هونەرمەندی مۆسیقای فۆلکلۆری کوردی گرت.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، میرزا موراد عەزیزی، هونەرمەندی ناسراوی کوردی خەڵکی کامیاران لەلایەن کۆمەڵێک لە لە ئۆگرانی فەرهەنگ و ئەدەبی کوردییەوە رێزی لێگیرا.

مامۆستا میرزا موراد عەزیزی شەوی رابردوو لە ماڵەکەی خۆیدا لەلایەن ئەو چالاکانەوە رێزی لێگیراوە.

\"24388.jpg\"
میرزا موراد ساڵی ١٣٠٩ لە شارەدێی \"سوور سوور\"ی سەربە شارستانی کامیاران لەدایک بووەو لە تەمەنی ١٢ ساڵییەوە دەستی بە زوڕناژەنی کردووە
رێزگرتن لە ٧٠ ساڵ تەمەنی هونەریی ئەو مامۆستایەیی بواری مۆسیقای فۆلکلۆری کوردی، بە دەستپێشخەریی کۆمیتەی رێزلێنان لە ناودارانی فەرهەنگی – هونەریی کورد بووە.

پێشکەش کردنی چەندین شێعری کوردی لەلایەن ئەمجەد وەیسی، محەمەد لەتیف حوسینی نەسەب، شەهرام میرزایی و فاتحی)یەوە، چەند بڕگەیەکی دیکەی کۆڕی رێزلێنان لەو هونەرمەندە ناودارەی بواری مۆسیقای فۆلکلۆری کوردی بوون.

هاوکات میرزا موراد عەزیزی چەند پارچە مۆسیقای بە زوڕنا و دووزەلە پێشکەش کرد و بەهۆی کەمیی شوێن، دەیان کەس لە دەرەوەی ماڵەکەیدا گوێیان لە مۆسیقای زوڕنای ئەو هونەرمەندە کوردە گرتبوو.

میرزا موراد ساڵی ١٣٠٩ لە شارەدێی \"سوور سوور\"ی سەربە شارستانی کامیاران لەدایک بووەو لە تەمەنی ١٢ ساڵییەوە دەستی بە زوڕناژەنی کردووە.

ناوبراو زیاتر لە ٧٠ ساڵە، لە کوردستان و شار و گوندەکانی ئەو ناوچەیەدا هنەری بەرهەمی مۆسیقای خۆی پێشکەش بە ئۆگرانی هونەر فۆلکلۆری کوردی دەکات.

\"24387.jpg\"

\"24393.jpg\"

\"24395.jpg\"

\"24392.jpg\"

\"24394.jpg\"