هونەرمەندێکی سەقزی، پیشانگەیەکی نیگارکێشیی کردەوە+وێنە

14:40 - 5 رەشەمه 2714
ئاژانسی کوردپا: لە شاری سەقز پیشانگەیەکی نیگارکێشی لە بەرهەمەکانی هونەرمەندێکی کوردی خەڵکی ئەو شارە، بەڕووی لایەنگرانی هونەری نیگارکێشیدا کرایەوە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، هونەرمەندێکی کوردی خەڵکی شاری سەقز، پیشانگەیەکی نیگارکێشیی بە مژاری \"سروشت، باڵندە، سیما و دەموچاو (بە شێوازی ریئاڵ) کردەوە.

شارۆخ خزری، کە بەرهەمەکانی خۆی لە نیگارخانەی شاری سەقزدا خستۆتە بەر دیدی ئۆگرانی هونەری نیگارکێشی، ٣٥ بەرهەمی هونەریی خۆی لەو پیشانگەیەدا داناوە.

ئەو هونەرمەندە کوردە رایگەیاندووە؛ ماوەی ٢٥ ساڵە بە شێوەی زانستی سەرقاڵی هونەری شێوەکاری و نیگارکێشییە و داهاتی و بژیویی ژیانی لە رێگەی هونەرەکەیەوە دابین دەکات.

خزری گوتووشیەتی، لە زۆربەی شارەکانی ئێراندا، دیوارەکانی نێو شاری بە هونەری نیگارکێشیی خۆی نەخشاندووە

ئەو پیشانگەیە، کە رۆژی یەکشەممەی ئەم حەفتەیە رێکەوتی ٣ی رەشەمە کراوەتەوە، هەتا رۆژی پێنج‌شەممە رێکەوتی ٧ی رەشەمە بەردەوام دەبێت.

ئەو هونەرمەندە کوردە، هەتا ئیستا ١٢ پیشانگەی تاکە کەسیی لە بەرهەمەکانی خۆی بەڕێوەبەردووەو لە کۆمەڵێک پیشانگەی دیکەشدا لە شارەکانی سنە، تاران و سەقزدا بەشداریی کردووە.

وێنە: محەمەد پاژین
\"24960.jpg\"

\"24962.jpg\"

\"24964.jpg\"

\"24961.jpg\"