٤ هاووڵاتی لە زیندانی ورمێ لەسێدارە دران
19:57 - 5 خەزەڵوەر 2714
ئاژانسی کوردپا: ٤ هاووڵاتی لە زیندانی ورمێ، کە ٣ کەسیان هاووڵاتیی کورد بوون، لەلایەن رێکخراوی زیندانەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە لە سێدارە دران.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، نیوە شەوی رابردوو لە زیندانی \"دەریا\"ی ورمێ، ٣ زیندانیی کورد کە نێونجی تەمەنیان ٤٥ ساڵ بوو، حوکمی لەسێدارە درانیان لەو زیندانەدا بەڕێوەچوو.
ئەو چوار هاووڵاتییە لەلایەن دەزگای قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە بە \" بارزگانی کردن بە ماددە هۆشبەرەکان\" کرابوون.
هەواڵنێری کوردپا لە شاری ورمێ لەزاری سەرچاوەیەکی ئاگادار لە نێو زیندانی دەریاوە رایگەیاند: رۆژی رابردوو ئەو ٤ زیندانییە بۆ ژووری قەرەنتینەی نێو زیندان گوازرانەوەو نیوەشەوی رابردوو لەسێدارە دران.
شوناسی ئەو کەسانە؛ حاجی رەشید عەلیزادە تەمەن ٤٥ ساڵ و خەڵکی گوندی (هەشتیان)، سەلاحەدین مەلایی تەمەن ٣٧ ساڵ و خەڵکی شاری (سەروو) و زیندانییەکی تەمەن ٤٤ ساڵەی خەڵکی بۆکانیش کە شوناسی روون نەبۆتەوە، راگەیاندراوە.
هاوکات زیندانییەکی دیکەی خەڵکی کەرەج هاوڕێ لەگەڵ ئەو سێ گیراوە کوردە لە زیندانی ورمێ لەسێدارە دراوە، کە ناسناوی ئەو هاووڵاتییەش روون نەبۆتەوە.
\"کوشتنی یاسایی\" دەستەواژەیەکی نوێێە، کە سەرۆکی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ لەسێدارەدانی هاووڵاتییان لە ولاتی ئێران بەکاری هێناوەو بە کردەوەیکی جێگەی \"شوورەیی\" وەسفی کردووە.