٢ هاووڵاتیی کورد بە زیندان مەحکووم کران

16:04 - 8 بەفرانبار 2712
ئاژانسی کوردپا: ٢ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی سەڵماس لەلایەن دادگای شۆڕشی شاری خۆی\"ەوە بە ٤ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی تەعزیزری حوکم دران.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، چەند رۆژ پێش ئێستا دادگای شۆڕشی شاری خۆی ٢ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی \"دێرک\" و سەربە شاری سەڵماس بە تاوانی هاوکاریی حیزبێکی کوردی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران بە ٤ ساڵ و ٦ مانگ مەحکووم کراون.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند: \"دلاوەر بادکان\" کوڕی محەمەد بە ٤ ساڵ زیندان و \"کەیوان ئەحمەدی\" کوڕی رەشید بە ٢ ساڵ زیندانی تەعزیری حوکم دراون.

پێشتریش دلاوەر بادکان چەندین جار لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر و زیندانی کرابوو و دوایین جار بە تاوانی هاوکاریی حیزبێکی کوردی ئۆپۆزسیۆن دەستبەسەر و بۆ زیندانی سەڵماس راگوێزرا و پاش ٦ مانگ بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرا.