١٤ هاووڵاتیی خەڵکی گوندی نێ بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان کران

11:31 - 1 بانەمەڕ 2721

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو، ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان ١٤ هاووڵاتیی کوردی بە ناوەکانی "عەبدولڕەحمان ئەفشار، کەماڵ گرامی، محەممەد گرامی، بەهمەن گرامی، بێستوون ئەرژەنگی، ئەمیر ئەرژەنگی. پەیام ئەرژەنگی، باست ئەفشار، سینا جاست، زانیار مینوویی، دانا گرامی، کامڕان ئەفسەری، سیروان بەدەخش و جەماڵ گرامی"، خەڵکی گوندی "نێـ"ـی مەریوان، بانگهێشت کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو ١٤ هاووڵاتییە پاش بانگهێشتکردنیان بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان، بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران، لێپرسینەوەیان لەگەڵ کرا.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها دەڵێت: ئەو ١٤ هاووڵاتییە پاش لێپرسینەوە، بە لێوەرگرتنی بەڵێننامەی نووسراوە، ئازاد کران.

لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی شەممە ٢٨ی خاکەلێوە، پێنج هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "محەممەد جاست"، تەمەن ٢٤ ساڵ و کوڕی ساڵح، "محەممەد پەروازە"، تەمەن ٢٢ ساڵ و کوڕی ڕەشید، "عوسمان فەرەهمەند"، تەمەن ٢٤ ساڵ و کوڕی خوسرەو، "ئومید فەرەجی"، کوڕی عەبدوڵڵا و "محەممەد ئەرژەنگی"، تەمەن ٢٧ ساڵ و کوڕی ئەمین، خەڵکی گوندی "نێـ"ـی مەریوان، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە کران.