٤ هاووڵاتیی خەڵکی روانسەر حوکمی زیندانیان بۆ بڕایەوە
22:03 - 16 رێبەندان 2712
ئاژانسی کوردپا: ٤ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری روانسەر لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارەوە حوکمی ٩٠ مانگ زیندانیان بۆ بڕایەوە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١٥ی رێبەندان، دادگای شۆڕشی شاری روانسەر ٤ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی ئەو شارەی بە تاوانی پڕوپاگەندە و هاوکاریی لەگەڵ حیزبێکی کوردی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران بە زیندان مەحکووم کرد.
دادگای شۆڕشی شاری روانسەر هەرکام لە \"هادی ئاقایی\" تەمەن ٢٨ ساڵ و کوڕی ئەسەدوڵڵا، \"عادڵ مورادی\" تەمەن ٣١ ساڵ و کوڕی ئەحمەد، \"فوئاد ئەنگوشتان\" تەمەن ٢٨ ساڵ کوڕی عەلی بە ٢ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرد.
هەروەها \"بەختیار نەزەری\" تەمەن ٣٢ ساڵ کوڕی خوامراد\" بە ١ ساڵ و نیو زیندانی تەعزیری حوکم درا.
بەپێی ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی کوردپا، لەسەرەتای وەرزی زستانەوە هەتا ئێستا ٢١ هاووڵاتیی کورد لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران بە تاوانی جۆراوجۆر لەلایەن دادگاکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە حوکمی ١ هەتا ١٠ ساڵیان بۆ بڕاوەتەوە.
ئەو ئامارە رێژەییە و بەپشت بەستن بە ناوەندی ئاماری ئاژانسی کوردپا بڵاو دەکرێتەوە، کە دەکرێ ئاماری راستەقینە لەو رێژەیەش زیاتر بێت.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١٥ی رێبەندان، دادگای شۆڕشی شاری روانسەر ٤ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی ئەو شارەی بە تاوانی پڕوپاگەندە و هاوکاریی لەگەڵ حیزبێکی کوردی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران بە زیندان مەحکووم کرد.
دادگای شۆڕشی شاری روانسەر هەرکام لە \"هادی ئاقایی\" تەمەن ٢٨ ساڵ و کوڕی ئەسەدوڵڵا، \"عادڵ مورادی\" تەمەن ٣١ ساڵ و کوڕی ئەحمەد، \"فوئاد ئەنگوشتان\" تەمەن ٢٨ ساڵ کوڕی عەلی بە ٢ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرد.
هەروەها \"بەختیار نەزەری\" تەمەن ٣٢ ساڵ کوڕی خوامراد\" بە ١ ساڵ و نیو زیندانی تەعزیری حوکم درا.
عادڵ مورادی
ئەو ٤ هاووڵاتییە کوردە رێکەوتی ٢١ خەزەڵوەر لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری روانسەرەوە دەستبەسەر و پاش ٢٢ رۆژ لە دەستبەسەری، هەر کامەیان بە دانانی بارمتەی ٥٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوون.بەپێی ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی کوردپا، لەسەرەتای وەرزی زستانەوە هەتا ئێستا ٢١ هاووڵاتیی کورد لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران بە تاوانی جۆراوجۆر لەلایەن دادگاکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە حوکمی ١ هەتا ١٠ ساڵیان بۆ بڕاوەتەوە.