هاووڵاتییەكی "ئەمریكایی – ئێرانی" لە ئێران بە ئیعدام مەحكووم كرا
15:04 - 19 بەفرانبار 2711
کوردپا:ئەمیر میرزایی حیكمەتی كە ماوەیەك لەمەوپێش لە ئێران بە تاوانی سیخوڕی بۆ ئەمریكا و ئەندامەتی لە CIA دەستبەسەر كرابوو، حوكمی ئیعدامی بۆ بڕایەوە.
هەواڵدەریی حكومەتیی فارس بڵاوی كردەوە، لقی 15ی دادگای ئینقلاب بە سرپەرستیی قازی سەڵواتی، ئەمیر رمیرزایی حیكمەتی هاووڵاتیی ئەمریكایی بە رەگەز ئێرانیی بە تاوانی هاوكاری و سیخوڕی بۆ دەزگای هەواڵگریی ئەمریكا (CIA) بە \"محارب و فسد فی لاررز\" ناساندووە و حوكمی ئیعدامی بۆ بڕیوەتەوە.
هەواڵدەریی فارس نووسیویە، ئەمیر میزایی حیكمەتی لەدایك بووی 1362 و خەڵكی ئێران و دانیشتووی ویلایەتی \"میشیگان\"ی ئەمریكایە كە ماویەك لەمەوپێش بە تاوانی هاوكاری لەگەڵ ئەمریكا و دەزگای CIA بەدژی حكومەتی ئێران دەستبەسەر كراوە.
بەپێی هەمان هەواڵ لە دادگایەكی نایاساییدا ئەو حوكمەی پێراگەیەنراوە و ناوبراو ئیعترافی بە تاوانەكانی كردوو و هاوكات ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە ئامانجم زەربە دان لە ئێران و سیخوڕی بی دەزگای هەواڵگرییەكانی ئەمریكا نەبووە و ویستوومە لەمەوبەدا لە ئێران بژیم و نەگەڕێمەوە ئەمریكا.