هاووڵاتییەكی كورد دوای 5 مانگ گیران، چارەنووسی ناڕوونە

15:55 - 9 رەشەمه 2711
كوردپا: هاووڵاتییەكی شاری سنە دوای تێپەڕینی 5 مانگ لە دەستبەسەر كرانی، هەتا ئێستا چارەنووسی نادیارە.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، پەیمان سەڵواتی كوڕی حوسێن و خەڵكی شاری سنە لە رێكەوتی 24‌ی رەزبەرەوە، لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر و هەتا ئێستا چارەنووسی ناڕوونە.

تاوانی ئەو هاووڵاتییە كوردە پڕۆپاگەندە دژی نیزام و هاوكاریی لەگەڵ یەكێك لە ئۆپۆزیسیۆنی كوردی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران راگەیەنراوە.

پەیمان سەڵواتی لە ماوەی دەستبەسەر كرانیدا بۆ ماوەی یەك مانگ لە زیندانی تاكەكەسیی ئیدارەی ئیتلاعاتدا راگیراوە.

ئەو هاووڵاتییە كوردە لە حاڵی حازردا لە زیندانی ناوەندیی شاری سنە دەستبەسەرە.