هاووڵاتییەكی كوردی خەڵکی سەڵماس بە سێدارە مەحكووم كرا
16:39 - 2 خاکەلێوه 2714
ئاژانسی كوردپا: دیوانی باڵای وڵاتی ئێران حوكمی ئێعدامی هاووڵاتییەكی كوردی خەڵكی ناوچەی سەڵماسی پشتڕاست كردەوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، عەلی خهلیلپوور تەمەن ٣٩ ساڵ و كوڕی محەمەد و خەڵكی ئاوایی \"كۆزە رش\"ی سەڵماس ماوەیەک لەمەبەر لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارستانەوە حوکمی سێدارەی بۆ بڕایەوە.
عەلی حاجی زادە پووشپەڕی ساڵی ١٣٩٢ لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستبەسەر كرابوو و دەگوترێت ئەو هاووڵاتییە بە تاوانی \"بازرگانی بە مادە هۆشبەرەكان\" لەلایەن دادگاوە ئەو شارەوە بە سێدراە حوکم دراوە.
حوكمی سێدارەی ئەو هاووڵاتییە سەڵماسییە لەلایەن دیوانی باڵای وڵاتەوە پشتڕاست كراوەتەوە.
بەپێی ئاماری تۆمار كراو لەناوەندە ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لەماوەی ساڵی ٢٠١٣ هەتا ٢٠١٤ی زاینیی (یەک ساڵ) ٣١٩ کەس لەئێران بەتاوانی بازرگانی کردن بە مادە سڕکەرەكان دەستدرێژی و تاوانی کوشتنی ئەقەست لەسێدارە دراون.
لەكۆی گشتیی ئەو رێژەیە، ٤٩ كەسیان هاووڵاتیی كورد بوون كە لە زیندانەکانی ئێرانداحوکمی لەسێدارە درانیان بەڕێوەچووە.