هاووڵاتییەكی كوردی توركیە بە تەقەی هێزەكانی حكوومەتی ئێران كوژرا
13:51 - 4 گەلاوێژ 2712
ئاژانسی كوردپا: چەند رۆژ لەمەوبەر هاووڵاتییەكی خەڵكی كوردستانی توركیە لە سنووری \"رازی\"ی شاری خۆی و وڵاتی توركیە بەهۆی تەقەی هێزەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران گیانی لەدەست دا.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، هاووڵاتییەكی كوردی خەڵكی كوردستانی توركیە بەناوی \"قەسیم\" كە بۆ دیداری خزم و كەسی بە تەما بووە لە سنوری رازی لە شاری خۆیەوە بێتە ناو خاكی ئێرانەوە كه لەلایەن هێزە نیزامییەكانی حكوومەتی ئێران لەسەر سنوور دراوەتە بەر دەستڕێژ و گیانی لەدەست داوە.
شایەتحاڵان بە هەواڵنێری كوردپایان لە خۆی راگەیاندووە كە ئەو هاووڵاتییە كوردە هیچ كاڵایەكی پێ نەبووە و تەنیا بە تەما بووە سەردانی خزم و كەسی كاری لە كوردستانی ئێران بكات.
بە وتەی شایەتحاڵان تەرمی ئەو هاووڵاتییە كوردە دوو رۆژ پاش كوژرانی لەلایەن شوانێكی كوردستانی توركیەوە لەسەر سنوور دۆزراوەتەوە.
ناوە بەناو هاووڵاتییانی كورد و بەتایبەت كۆڵبەر و كاسبكارانی سەرسنوور لەلایەن هێزە نیزامییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەدرێنە بەر دەستڕێژ و گیانیان لێ دەستێنرێ. جیا لە هاووڵاتییانی كوردی ئێرانی هێزە نیزامییەكانی ئێران هاووڵاتییان و كاسبكارانی كوردی عێراق و توركیەش دەكاتە ئامانج و لە مانگەكانی یرابردوودا هاووڵاتییەكی هەرێمی كوردستان لە سنووری بانە بەدەستی هێزەكانی ئێران كوژرا و لە ساڵانی پێشووشدا لە سنووری كوردستانی توركیە ئەو دیاردەیە رووی داوە.