هاووڵاتییەكی مەهابادی دوای ٥ مانگ دەستبەسەری چارەنووسی ناڕوونە
14:18 - 30 پووشپەڕ 2714
ئاژانسی كوردپا: هاووڵاتییەكی كوردی ماوەی پێنج مانگ لەمەوبەر لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی شاری مەهابادەوە دەستبەسەر كراوە و هەتا ئێستا پەروەندەكەی یەكلایی نەبۆتەوە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رەحیم رەشی هاووڵاتیی كورد لەماوەی دەستبەسەر كردنەكەیدا تەنیا یەكجار لە زیندانی شاری مەهابادەوە بردراوەتە دادگا و دوای تێپەڕینی پێنج مانگ چارەنووسی بەناڕوونی ماوەتەوە.
رەحیم رەشی رێكەوتی ١ی رەشەممەی ساڵی ١٣٩٢ لەشاری مەهاباد دەستبەسەركراوە و دوای ١٥ رۆژ راگیران لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعات، رەوانەی زیندانی ناوەندی ئەو شارە كراوە.
رەحیم رەشی هەتا ئێسشتا بۆ ماوەی چەندین جار لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانەوە دەستبەسەر كراوە و هەر جارەش بۆ ماوەی ١٠ هەتا ٢٠ رۆژ مانی لەخواردن گرتووە.
ئەو هاووڵاتییە مەهابادییە لەماوەی ئەو پێنج مانگ دەستبەسەرییەدا، دوو جار رەوانەی بێهداری كراوە و دەگوترێت كە بە دەست ئازاری گورچیلەوە دەناڵێنێ.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، کوڕێکی رەحیم رەشی ئەندامی یەکێک لەحیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانە و هەر بەو هۆیەوە فشاری خراوەتە سەر.
بەپێی مادەی ١٢٦ لەئاییننامەی \"دادرەسیی كەیفەری\" پێویستە ئەو كەسەی كە دەستبەسەر دەكرێدوای ٢٤ كاتژمێر \"تفهیم اتهام\" بكرێو هۆكاری دەستبەسەركردنەكی پێرابگەیەندرێ.
هەر لەو پێوەندییەدا بە پێی مادەی ١٣٦ لەئاییننامەی دادرەسیی كەیفەری، كەسی دەستبەسەرکراو لەماوەیەی كە \"قرار بازداشت\"ی هەیە و یان لەژێر لێكۆڵینەوە و چاودێری دایە، پێویستە چاوپێكەوتنی لەگەڵ بنەماڵەكەی هەبێت و دەتوانێلەرێگەی تەلەفوونیشەوە پەیوەندی بەدەرەوەی زیندان هەبێت.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رەحیم رەشی هاووڵاتیی كورد لەماوەی دەستبەسەر كردنەكەیدا تەنیا یەكجار لە زیندانی شاری مەهابادەوە بردراوەتە دادگا و دوای تێپەڕینی پێنج مانگ چارەنووسی بەناڕوونی ماوەتەوە.
رەحیم رەشی رێكەوتی ١ی رەشەممەی ساڵی ١٣٩٢ لەشاری مەهاباد دەستبەسەركراوە و دوای ١٥ رۆژ راگیران لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعات، رەوانەی زیندانی ناوەندی ئەو شارە كراوە.
چارەنووسی رەحیم رەشی ناڕوونە
ئەو هاووڵاتییە پێشتریش لە پووشپەڕی ساڵی ٨٩دا دەستبەسەر و ئەو كات بەنیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بۆ ماوەی زیاتر لە یەك مانگ مانی لەخواردن گرتبوو.رەحیم رەشی هەتا ئێسشتا بۆ ماوەی چەندین جار لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانەوە دەستبەسەر كراوە و هەر جارەش بۆ ماوەی ١٠ هەتا ٢٠ رۆژ مانی لەخواردن گرتووە.