هاووڵاتییەكی شنۆیی لە ئیعتراز بە ناڕوونیی چارەنووسی لە زیندانی ورمێ مانی لە خواردن گرت
15:43 - 8 سەرماوەز 2711
كوردپا: هاووڵاتییەكی كوردی دەستبەسەر كراو لە زیندانی ورمێ دوای زیاتر لە یەك ساڵ دەستبەسەر كرانی، چارەنووسی ناڕوونە.
بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە شاری شنۆ، مەحیەدین ئیبراهیمی كوڕی محەممەد بە نیشانەی ناڕەزایەتیی دەربڕین بە ناڕوونیی چارەنووسی، لە زیندانی ناوەندیی ورمێ مانی لە خواردن گرتووە.
ئەو دەستبەسەر كراوە كوردە رێكەوتی 21ی مانگی خەزەڵوەری ساڵی 1389 بە تاوانی هاوكاریی لەگەڵ حیزبێكی ئۆپۆزیسیۆنی كوردی دژبەری حكوومەتی ئیسلامیی ئێران دەستبەسەر كراوە.
مەحیەدین ئیبراهیمی لەسەر بڕیاری لێپرسراوانی زیندانی ورمێ براوەتە بەندی تاكەكەسیەوە.