هاووڵاتییەكی شاری نەغەدە بە هۆیەكەی نادیار كوژرا
16:26 - 16 گەلاوێژ 2712
ئاژانسی كوردپا: شەوی 13 لە سەر 14ی گەلاوێژ تەرمی هاووڵاتییەكی شاری نەغدە لە ناوچەیەكی دەورووبەری ئەو شارە دۆزرایەوە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رەحمان عەبدوڵڵازادە فەرمانبەری ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی شاری نەغەدە دوای كوژرانی، تەرمەكەی لەسەر رێگای باڵخچی ـ نەغەدە لە شوێنێك بە ناوی \"پردی قاسم\" فڕێدراوە و دواتر لەلایەن خەڵكەوە دۆزرایەوە.
یەكێك لە هاووڵاتییانی ئەو ناوچەیە ئاشكرای كردووە، تەرمی ئەو هاووڵاتییە شەوی هەینی لەلایەن دوو كەسەوە كە ماشێنێكی جۆری پرایدیان پێبووە فڕی دراوە.
ئەو هاووڵاتییە وتوویەتی شوناسی ئەو دوو كەسەی كە تەرمەكەیان فڕێداوە بووی روون نەبۆتەوە.
رەحمان عەبدوڵڵا زادە خێزاندار و فەرمانبەری ئیدارەی پەروەردە و بارهێنان( ئاموزش و پەرورش)ی شاری نەغەدە بوو.