هاووڵاتییەكی شاری مەریوان حوكمی ئیعدامی بۆ بڕایەوە
14:58 - 18 گەلاوێژ 2712
ئاژانسی كوردپا: هاوووڵاتییەكی شاری مەریوان دوای تێپەڕ بوونی دوو ساڵ لە دەستبەسەر كردنی، لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری مەریوانەوە بە ئیعدام مەحكووم كرا.
بەختیار میعماری تەمەن 35 ساڵ مانگی گەڵاوێژی ساڵی 1389 لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانەوە دەستبەسەر و بۆ ماوەی سێ مانگ لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریواندا راگیراوە.
پارێزەری بەختیار میعماری بە \"كەمپەینی نێودەوڵەتی مافی مروڤی لە ئێران\"ی راگەیاندووە، دەزگای قەزایی شاری مەریوان بێ ئەوەی كە بەڵگەیەكی سەلمێنراوی هەبێت ئەو هاووڵاتییەی بە تاوانی ئەندام بوون لە حێزبیكی كوردیی دژبەری حكوومەتی ئێران بە ئیعدام حوكم داوە.
ئەو پارێزەرە لەو باوڕە دایە، بەختیار میعماری لەژێر ئەشكەنجە و لێداندا دانی بە تاوانەكەیدا ناوە و دواتر لە هەموو لێپرسینەوەكانیدا ئەو تاوانانەی رەت كردۆتەوە، بەڵام و دەزگای قەزایش بەپێی ئەو ئیعترافانە حوكمی ئیعدامی بۆ دەركردووە.
هەروەها بە وتەی یەكێك لە نزیكانی ئەو زیندانییە، بەختیار بەهۆی ئەشكەنجەی لەرادەبەدەرەوە ناچار بە دان پێدانان بە تاوانەكەی بووە.
هەر لەو پێوەندییەدا جیا لە حوكمی دادگای ئینقلابی شاری مەریوان، ئەو هاووڵاتییە لە دادگای \"كیفری\" پارێزگای كوردستانیش بە تاوانی ئەنجامدانی قەتل حوكمی ئیعدامی بۆ بڕاوەتەوە.