هاووڵاتییەكی سەقزی لەلایەن دادگای ئەو شارەوە حوكم درا
16:05 - 2 سەرماوەز 2711
كوردپا: دادگای شۆڕشی شاری سەقز، حوكمی 18 مانگ زیندانیی تەعزیری بۆ هاووڵاتییەكی كوردی خەڵكی ئەو شارە بڕیەوە.
بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە سەقز، ئەبووبەكر حەیدەری تەمەن 22 ساڵ و خەڵكی گوندی \"تایربوغە\"ی سەر بە شاری سەقز، بە تاوانی هاوكاری لەگەڵ یەكێك لە حیزبە كوردە ئۆپۆزیسیۆنەكانی دژبەری حكوومەتی ئێران لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارەوە بە یەك ساڵ و نیو زیندان حوكم دراوە.
هەواڵنێری كوردپا لە درێژەی هەواڵەكەدا رایگەیاندووە، ئەبووبەرك حەیدەری پێشتر و لە مانگی پووشپەڕی ئەمساڵدا لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەكانی شاری سەقزەوە دەستبەسەر و بۆ ماوەی یەك مانگ لە ژووری تاكەكەسی زیندانی راگیرابوو.
ئەو هاووڵاتییە سەقزییە پێشتر پاش یەك مانگ زیندانی بە دانانی وەسیقەی 50 میلیۆن تمەنی هەتا كاتی دادگایی كردنی بە شێوەی كاتی لە زیندان ئازاد كرابوو.