هاووڵاتییەكی سەردەشتی لەلایەن هێزە ئینتزامییەكانەوە گیانی لێئەستێندرا
13:04 - 13 رەزبەر 2713
ئاژانسی كوردپا: هاووڵاتییەكی مەدەنی لەشاری سەردەشت بەبێهۆكارێكی روون لەلایەن هێزە ئینتزامییەكانەوە تەقەی لێكراوە و لەئەنجامدا گیانی لەدەست داوە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، شەوی هەینی رێكەوتی ١٢ی رەزبەر هاووڵاتییەكی كورد بەناوی محەممەد كەریمی تەمەن ٣٠ ساڵ، كوڕی سەعید و خەڵكی شاری سەردەشت لەسەر شەقامی سەرەكیی ئەو شارە لەلایەن هێزە ئینتزامییەكانی حكوومەتی ئێرانەوە دراوەتە بەر دەستڕێژ و گیانی لێئەستێندراوە.
بەوتەی شایەتحاڵان و كەسانی ئاگادار لەو رووداوە، محەممەد بێئەوەی كە هیچ تاوانێكی ئەنجام دابێ، كوژراوە و ئەو هاووڵاتییە كوردە تەنیا سەرقاڵی كاری كوتاڵ (پارچە) فرۆشی لە ئاواییەكانی دەورووبەری سەردەشت بووە.
دەگوترێ، هێنزە ئینتزامییەکان بە گومانی هەڵگرتنی كاڵای قاچاغ تەقەیان لە \"محەممەد كەریمی\" کردووە، بەڵام ئەو هاووڵاتییە کوردە هەڵگری هیچ جۆرە کەلوپەلێکی قاچاخ نەبووە..
بەپێی ئاماری تۆمار كراو لەناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لەسەرەتای مانگی خەرمانانەوە هەتا رێكەوتی ١٢ی رەزبەر، ١٠ هاووڵاتیی مەدەنیی كورد لەناوچە كوردنشینەكانی ئێران و هەروەها لەسەر شەقام و جاددەكاندا بەتەقەی هێزە نیزامییەكانی حكوومەتی ئێسلامیی ئێران كوژراو و بریندار بوونە.
لەكۆی گشتی ئەو رێژەیە ٦ هاووڵاتیی كورد كوژراون و ٤ کەسی دیكەش بریندار كراون.