هاووڵاتییەكی دەستبەسەر كراوی كورد زیاتر لە 300 رۆژە چارەنووسی نادیارە
16:04 - 10 بەفرانبار 2711
كوردپا: ماوەی 10 مانگ لە دەستبەسەر كردنی هاووڵاتێكی مەدەنی كورد تێدەپەڕێ، بەڵام هەتا ئێستا چارەنووسی ناڕوونە.
بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە شاری مەهاباد، جەلال ناسری لە رێكەوتی 17ی رەشەممەی ساڵی 1389وە هاورێلەگەڵ براكەی جەمال ناسری لە ناو ماڵەكەیاندا لە شاری بۆكان دەستبەسەر كران.
ئەو دوو هاووڵاتییە رێكەوتی 14ی جوزەردانی ئەمساڵ بە دانانی وەسیقەی 70 میلیۆن تمەنی لە زیندان ئازاد كران.
دوابەدوای ناردنی پەروەندەی ئەو هاووڵاتییە بۆ دادگای ئینقلابی شاری مەهاباد، جەلال ناسری جاریكی تر لە رێكەوتی 19ی رەزبەری ئەمساڵدا لەلایەن هێزەكانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی حكوومەتی ئیسلامیی تارانەوە دەستبەسەر كرایەوە و هەتا ئێستا لە زیندانی گشتیی شاری مەهاباد دایە.
جەلال ناسری لە ماوەی ئەو 10 مانگ دەستبەسەر كردنەدا تەنیا بۆ یەك جار بە مەبەستی تاوتۆی كردنی پەروەندەكەی بانگهێشتی دادگا كراوە.
ئەو هاووڵاتییە بۆكانییە تووشی نەخۆشی هاتووە و بە چەشنێك لە ماوەی دەستبەسەر كردنیدا لەگەڵ دابەزینی كێشی زیاتر لە 15 كیلۆ بەرەوڕوو بۆتەوە.