هاووڵاتییەكی خەڵكی پیرانشار بەهۆی لافاوەوە گیانی لەدەست دا
15:46 - 27 پووشپەڕ 2712
ئاژانسی كوردپا: هاووڵاتییەكی خەڵكی شاری پیرانشار لە ئاوایی \"گەرگوول\" بەهۆی هەستانی لافاوەوە گیانی لەدەست دا.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، سەید حەسەن خەڵكی ئاوایی \"گەرگوول\" و دانیشتووی شاری پیرانشار شەوی25 لە سەر 26ی پووشپەڕ بەهۆی بارینی زۆری باران و هاتنی لافاو گیانی لەدەست داوە.
تەرمی ئەو هاووڵاتییە رێكەوتی 26ی پووشپەڕ بەخاك سپێردراوە.
هەستانی لافاو بێجگەلە خەساری گیانی زەرەرێكی زۆریشی بە وەرزێڕ و ئاژەڵدەران گەیاندووە.
هەر لەو پێوەندییەدا 100 سەر مەڕی هاووڵاتییانی ئاوایی \"گەرگوول\"یش بە هۆی لافاوەوە تێدا چوون.