هاووڵاتییەكی خەڵكی بۆكان بە 4 ساڵ زیندان مەحكووم كرا
20:27 - 28 بانەمەڕ 2712
كوردپا: هاووڵاتییەكی خەڵكی بۆكان لەلایەن لقی یەكەمی دادگای ئینقلابی شاری مەهابادەوە بە چوار ساڵ زیندانی تەعزیری مەحكووم كرا.
بەپێی راپۆرتی هەواڵنێری كوردپا، رێكەوتی 28ی بانەمەڕ هاووڵاتییەكی كورد بەناوی عومەر محەممەدزادە، خەڵكی شاری بۆكان، پاش بانك كرانی بۆ دادگا لەلایەن لقی یەكەمی دادگای ئینقلابی شاری مەهابادەوە بە تاوانی هاوكاری لەگەڵ حیزبێكی كوردیی ئۆپۆزیسیۆنی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران، بە 4 ساڵ زیندانی تەعزیری مەحكووم كراوە.
هەواڵنێری كوردپا لە درێژەی راپۆرتەكەیدا نووسیویە، ئەو هاووڵاتییە كوردە ماوەیەك لەمەوپێش لەلایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بۆكانەوە دەستبەسەر و دواتر بە دانانی وەسیقەی 30 میلیۆن تمەن بە شێوەی كاتی هەتا رێكەوتی دادگاییەكەی، ئازاد كرابوو.