هاووڵاتییەكی خەڵكی بانە پاش 3 مانگ لە گیرانی هێشتا چارەنووسی نادیارە
12:48 - 20 رەزبەر 2712
ئاژانسی كوردپا: هاووڵاتییەكی خەڵكی گوندێكی سەر بە شاری بانە كە 3 مانگ لەمەوبەر لەلایەن مەئموورانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر كراوە، لەو كاتەوە هەتا ئێستا هەواڵێك لەمەڕ چارەنووسی لەبەردەستدا نیە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، واحید قادری كوڕی محەممەد تەمەن 43 ساڵ و خێزاندار و خەڵكی گوندی \"یەعقووب ئاباد\"ی سەر بە بەخشی نمەشیری شاری بانە، رێكەوتی 19ی پووشپەڕی ئەمساڵ لەلایەن مەئموورانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لە شوێنی كارەكەی دەستبەسەر و بۆ شوێنێكی نادیار راگوێزراوە.
سەرچاوەیەكی نزیك لە بنەماڵەی واحید قادری بە هەواڵنێری كوردپای راگەیاندووە، پاش دەستبەسەر كرانی هێزە ئەمنیەتییەكان سەردانی ماڵی ناوبراویان كردووە و كۆمەڵێك كتێب و كەلوپەلی شەخسییان لەگەڵ خۆیان بردووە.
سەرچاوەكە ئەوەشی خستۆتە روو بنەماڵەكەی لەو كاتەوە هەتا ئێستا سەردانی زۆرێك لە ناوەندە ئەمنیەتی و قەزاییەكانی حكوومەت لە شاری بانە و شارەكانی دیكەی كوردستان كردووە، بەڵام هیچ زانیارییەك لەمەڕ چارەنووسی واحید قادری لەبەر دەستدا نیە و هیچ وەڵامێكیان پێنەداونەتەوە و ئەمەش بۆتە هۆی نیگەرانیی بنەماڵەكەی.