هاووڵاتییەكی بۆكانی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەكانەوە دەستبەسەر كرا
14:36 - 8 بەفرانبار 2711
كوردپا: هاووڵاتییەكی شاری بۆكان لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەكانەوە بانگهێشت و دواتر دەستبەسەر كرا.
بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە بۆكان، چەند رۆژ لەمەوبەر \"سولێمان فەیزە\" لەلایەن ناوەندی ئیتلاعاتی شاری بۆكانەوە بانگهێشتی ئەو ناوەندە دەكرێو هەتا ئێستا چارەنووسی نادیارە.
هەواڵنێری كوردپا لە درێژەدا ئاشكرای كرد، سولێمان فەیزە پێشتر بۆ ماوەی یەك ساڵ بە تاوانی هاوكاری لەگەڵ حیزبێكی دژبەری حكوومەتی ئیسلامیی ئێران دەستبەسەر كرابوو.
هەر لەو پێوەندییەدا دوو هاووڵاتیی دیكەی شاری بۆكان بە ناوەكانی قاسم رەحیمی ئازەر و جەلال ناسری رێكەوتی 19ی رەزبەری ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەكانەوە دەستبەسەر كراون كە هەتا ئێستا چارەنووسیان ناڕوونە.
ئەو دوو هاووڵاتییە دوای راگرتنیان بۆ ماوەیەكی كاتی لە گرتنگەی ئیتلاعاتی شاری بۆكان، بۆ زیندانی ناوەندیی شاری مەهاباد گوێزراونەتەوە.
لە ماوەی زیاتر لە ٣ مانگی رابردوودا لە ناوچە کورد نشینەکانی ئێران نزیک بە ١٢٠ هاوولاتیی کورد دەستبەسەر کراون کە تاوانی زۆربەیان چالاکیی سیاسی، فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی راگەیەنراوە.