هاووڵاتییەک: هێزە ئێتلاعاتییەکانی مەریوان دەستیان بەسەر ١١٥ سەر مەڕدا گرت

16:33 - 18 خەزەڵوەر 2712
ئاژانسی کوردپا : هاووڵاتییەکی کورد رایگەیاند؛ هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە گوندی \"نێ\"ی سەر بە شاری مەریوان دەستیان بەسەر ١١٥ سەر مەڕی هاووڵاتییانی ئەو گوندەدا گرت.

دانیشتوویەکی گوندی نێ لە پێوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپای راگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ١٨ی خەزەڵوەر هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئیسلامی ئێران بە ٣ ماشێنەوە هاتوونەتە سەر گوندی \"نێ\"ی مەریوان و دەستیان بەسەر ١١٥ سەر مەڕی هاووڵاتییانی ئەو گوندەدا گرتووە و لەگەڵ خۆیاندا بروویانن.

بە وتەی ئەو هاووڵاتییە هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران بە بیانووی قاچاخەوە دەستیان بەسەر مەڕی هاووڵاتییاندا گرتووە.

پێشتریش لە گوندی \"دەرەکێ\"ی سەربە شاری سەوڵاوا، هێزە ئینتزامییەکانی پاسگای \"ژاڵانە\" ده‌ستیان به‌سه‌ر ٤٠ سه‌ر مه‌ڕ و ماڵاتی ونبووی دوو هاوڵاتیی گوندی \"دەرەکێ\"دا گرت و دواتر ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌یان لە کوشتارگا سەربڕیبوو.