هاووڵاتییەک لە پەیوەندی لەگەڵ مانگرتنی بازاڕیانی سنە دەسبەسەر کرا

16:12 - 20 سەرماوەز 2722

ئێوارەی ڕۆژی هەینی ١٨ی سەرماوەز، هاووڵاتییەک بە ناوی "مەنسوور محەممەدزادە" خەڵکی گوندی "تەنگیسەر" و دانیشتووی شارەکی زاگرۆسی سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار، ڕاگوێزراوە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، مەنسوور محەممەدزادە خاوەنی قەنادیی "عەسەل"، لە پەیوەندیی لەگەڵ مانگرتنی بازاڕیان و دووکانداران، دەسبەسەر کراوە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: حیسابی بانکی ئەو هاووڵاتییە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە داخراوە.

مەنسوور محەممەدزادە خێزاندار و باوکی سێ منداڵە.